فواد حسێن: پلانێكی روون بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ نییه
د. فواد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌یه‌كه‌م پانێڵی رۆژی دووه‌می دیداری سلێمانی رایگه‌یاند: "داعش ئێستا ئه‌و سنووره به‌رفراوانه‌ی پێشتری له‌ژێر ده‌ستدا نه‌ماوه، داعش ئێستا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لێكدابڕاودایه".
وتیشی: "زۆرسوپاسی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكاریه‌كانیان، هێرشه ئاسمانییه‌كانیان گرنگی زۆری هه‌بوو بۆ دورخستنه‌وه‌ی داعش له هه‌ولێر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد :"تا ئێستا پلانێكی روون نییه بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ".
