داعش ماڵی 75 كوردی لایەنگری خۆی لە مووسڵ دەگوازێتەوە

داعش ماڵی 75 كوردی لایەنگری خۆی لە مووسڵ دەگوازێتەوە
ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، ماڵی 75 كورد، كە سەرجەمیان لایەنگری داعشن، بۆ دەرەوەی شاری مووسڵ دەگوازێتەوە.

“سەعید مەموزینی”، بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2015-03-12، ڕێكخراوی توندڕەوی داعش، ماڵی 75 لایەنگری خۆی، كە سەرجەمیان كوردن، لە ناو مووسڵەوە، بۆ گوندەكانی (سادە و بەعوێزە)، لە باكووری شارەكە، گواستووەتەوە. ئەوەشی ڕوون كردەوە، داعش متمانەی بەو كوردانە نەماوە و پێشتر 6 كەسی لێیان كوشتووە.

بە گوتەی مەموزینی، مەبەستی داعش لە گواستنەوەی ماڵی ئەو كوردانە ئەوەیە، كە لە كاتی هەر هێرشێكدا، سەرەتا ئەوان بەركەون و وەك قەڵخان بەكاریان دەهێنێت.
Top