خازر... داعش هێزی كۆكردەوە، فرۆكەش بۆردوومانی هێزەكەی كرد

خازر... داعش هێزی كۆكردەوە، فرۆكەش بۆردوومانی هێزەكەی كرد
بە پێی زانیارییەكانی پێشمەرگە، لە میحوەری خازر چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، هێزیان كۆكردبۆوە بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر، بەڵام كەمێك پێش ئێستا فرۆكەجەنگیەكان، بۆردوومانی مۆڵگەكانی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كرد لە میحوەری خازر.

ئەفسەرێكی سەربازی لە میحوەری خازر كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە خەندانی راگەیاند" لە ئێوارەوە زانیاریمان هەبوو چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش هێزیان كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی هێرش بكەنە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری خازر."

وتیشی" پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ هەر هێرشێك یان ڕووبەڕووبوونەوەیە، بەڵام كەمێك پێش ئێستا فرۆكەجەنگیەكانی هاوپەیمانان بۆردوومانی مۆڵگەكانی چەكدرانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كرد لە سنووری خازر، جموجۆڵەكانیان، بێ دەنگ كرد."

ئاماژەی بەوەشكرد" هەر جارێك چەكدرانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە میحوەری خازر هێرش دەكات توشی شكست دەبێت و گورزێكی كوشندەی بەردەكەوێت، پێشمەرگە بە ورەیەكی بەرزەوە لە ئامادە باشی دایە بۆ هەر حاڵەتێك."
Top