حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پشتگیریى خۆى بۆ پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا دووپات ده‌كاته‌وه
به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى حكوومه‌ت دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتگیریى ته‌واو له هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى له توركیا ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌موو هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ك، ئاماده‌یه.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها گوتى: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازى له دوایین هه‌نگاوى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى ده‌كات كه تیایدا ده خاڵى تایبه‌ت بۆ هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى پرۆسه‌كه خرانه ڕوو و داكۆكى له‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تاوه هاوكار و پشتیوانى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى بووه، بۆ له‌مه‌ودواش هه‌روا ده‌مێنێته‌وه و هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ئاشتى و چاره‌سه‌رى پێشكه‌ش ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵى پێویستى خۆى ده‌گێڕێت.
