د.به‌رهه‌م: هیوادارین له‌م دیداره‌دا كێشه‌ی بودجه‌و بژێوی خه‌ڵكی هه‌رێم چاره‌سه‌ربكرێت
له ده‌ستپێكی دیداری سلێمانی كه كه‌مێك پێش ئێستا له زانكۆی ئه‌مریكی عیراق _سلێمانی ده‌ستیپێكرد، د. به‌رهه‌م ساڵح وتی: "ئێمه بۆ سێ ساڵه كۆده‌بینه‌وه بۆ بارودۆخی ناوچه‌كه، ئه‌م زانكۆیه به‌ری ره‌نج و تێكۆشانی چه‌ند ساڵی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه، گه‌ر پشتیوانی مام جه‌لال نه‌بوایه ئه‌م زانكۆیه دروست نه‌ده‌كرا".
وتیشی: "خۆزگه مام جه‌لال ئێستا لهگهڵماندهبوو".
د.به‌رهه‌م روونیكرده‌وه: "پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی داعش ده‌بێته‌وه له به‌ره‌كانی جه‌نگ و قوربانیش ده‌دات، هێزی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی تری عیراق ئێستا له ریزی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگن دژ به‌م مرۆڤكوژانه‌ی داعش".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "داعش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی به‌رجه‌سته‌كراو نه‌ك ته‌نها بۆ عیراق و ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵكو بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان مه‌ترسییه، به‌ستنی ئه‌م دیداره له‌م كاته‌دا كه باس له پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، پێگه‌ی كوردستان و پێگه‌ی عیراق ئایندهی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی بۆ ئه‌م پرسه ده‌بێت".
د.به‌رهه‌م وتیشی: "ئه‌مڕۆ 11ی ئازاره، له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و 45 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رێككه‌وتنامه‌ی 11 ئازار له‌نێوان شۆڕشی كورد و حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی عیراق هاته‌ئاراوه، كه به‌پێی ئه‌وه ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان سه‌لمێنرا، به‌ڵام ئه‌وه ئێستا 45 ساڵ تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئێستا بنه‌ماكانی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بووه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك بڵێن ساڵ به ساڵ كێشه‌كان به‌ره‌و ئاڵۆزی رۆیشتوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "ئه‌مڕۆ به‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه گه‌وره‌یه‌ی عیراق و هه‌رێم، به‌بوونی ئه‌م هه‌موو شاره‌زایه، هیوادارم باسێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت و هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی تیادا چارهسهركرابێت و پارێزراو بێت، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بودجه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك".
