هاوپه‌یمانان: هێزه‌ كوردیه‌كان هێڵی‌ په‌یوه‌ندی‌ داعشیان له‌ نێوان سوریاو عێراق پچڕاند

هاوپه‌یمانان: هێزه‌ كوردیه‌كان هێڵی‌ په‌یوه‌ندی‌ داعشیان له‌ نێوان سوریاو عێراق پچڕاند
هاوپه‌یمانی‌ دژی‌ داعش ئاشكرای‌ كرد، هێزه‌ كوردیه‌كان هێڵی‌ په‌یوه‌ندی‌ داعشیان له‌ نێوان سوریا و عێراق پچڕاندوه‌.

فه‌رمانده‌یی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای‌ كرد هێزه‌ دژبه‌ره‌كانی‌ داعش به‌ پشتیوانی‌ ئاسمانی‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان توانیویانه‌ له‌ باكوری‌ سوریا له‌ نزیك ته‌ل حه‌میس داعش تێكبشكێنن و به‌وه‌ش پردی‌ په‌یوه‌ندی‌ داعش له‌ نێوان عێراق و سوریا بپچڕێنن.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ به‌شی‌ سه‌ره‌كی‌ رێگای‌ ژماره‌ 47 له‌ سوریا كه‌ به‌ شاڕه‌گای‌ په‌یوه‌ندی‌ داعش به‌ عێراقه‌وه‌ له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ كۆنترۆڵ كراوه‌ و له‌ ئێستادا داعش توانای‌ ڕه‌وانه‌كردنی‌ هێز و كه‌لوپه‌لی‌ سه‌ربازی‌ بۆ عێراق نه‌ماوه‌.

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكاش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای‌ كرد به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتیوانی‌ كردنی‌ شه‌ڕڤانانی‌ یه‌په‌گه‌ بۆ تێكشكاندنی‌ داعش و ته‌ئكیدیشی‌ كردوه‌ته‌وه‌ هێزه‌ كوردیه‌كان خاوه‌نی‌ تواناییه‌كی‌ زۆرن له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعشدا.
Top