سندووقی نەوت‌وگازی هەرێم سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت

سندووقی نەوت‌وگازی هەرێم سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت
(بەیار تایەر دۆسكی) ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا چەند ماددەیەكی دی لە پڕۆژەیاسای داهاتی نەوت‌وگازی هەرێم پەسەند کران و دەستەی سندووقەكە سەربە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.

(بەیار تایەر دۆسكی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی سامانە سروشتییەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لەم دانیشتنەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای سندووقی داهاتی نەوت‌وگاز بەردەوامە و، ئەگەر پەسند بکرێ، دەستەی بەڕێوبەرایەتییەکەیشی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت."
(بەیار دۆسكی ) دەیشڵێت، "پرۆژەیاسایەكە جارێی چوار بەندی لێ پەسەند كراوە، وا بەندی پێنجەمی لێ تاوتوێ دەکەن، كە تایبەتە بە شێوازی دانانی دەستەیەك بۆ بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیكردنی ئەو سندووقە و، چۆنیەتیی دەستبەكاربوونی ئەو دەستەیە ".
(دۆسكی) ئاماژەیشی کرد کە، هیوادارین گورجێ ئەو پڕۆژەیاسایەمان پێ پەسند بکرێ، ئاخر هەتا بڵێی گرینگ و بایەخدارە.
Top