لەم مانگەوە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكرێت

لەم مانگەوە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە دەكرێت
ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، هەرێمی كوردستان بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا پابەندە و بڕیارە لەم مانگەوە رۆژانە زیاتر لە ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت، بەمەیش كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا چارە دەبێت.

ئەندامی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان (بەیار دۆسكی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە دوو مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، هەرێمی كوردستان رۆژانە نزیكەی٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رادەستی بەغدا كردووە كە نەتواندراوە رێژەی دیاریكراو هەناردە بكات، ئەمەیش بە هۆی هەندێك كێشەی تەكنیكییەوە بووە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لەم مانگەوە ئەو رێژەیە زیاد بكرێت".

(دۆسكی) گوتیشی: "لەم مانگەوە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ رێژەیەكی زۆر لەوە زیاتر زیاد دەكرێت كە، پێشبینی دەكرێت بگاتە زیاتر لە ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا".
ئەو ئەندامەی لیژنەی سامانە سرووشتییەكان راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا پابەندە، چونكە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ زیاتر لە ٦٠٠هەزار بەرمیل نەوت زیاد دەكات، بەم شێوەیەیش هیچ كێشەیەك نامێنێت.
Top