دابەشکردنی موچە بە دولار دەبێت نەک دینار
عه‌بدولڕه‌حمان ره‌حیم، وه‌زیری كاروباری ژینگه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن مووچه‌ی مانگی یه‌كی 2015 به دۆلار بدرێت، گوتی: “ئه‌و قه‌رزه‌ی كراوه كه به دۆلاره، یان ئه‌و نه‌وته‌ی ده‌فرۆشرێت به دۆلاره، كه ده‌كرێته‌وه به دینار، هه‌م كاتی ده‌وێ، هه‌میش زیانێكی زۆری تێدا ده‌كرێت، بۆیه باشتره مووچه به دۆلار بدرێت، به‌و مه‌رجه‌ی هاووڵاتییان له گۆڕینهوهیدا زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت”.
وه‌زیره‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته روو واقیعێك خۆی سه‌پاندووه به دۆلار مووچه بدرێت: “به هه‌ر دراوێك بێت، گرنگه مووچه دابه‌ش بكرێت و له‌وه زیاتر دوا نه‌خرێت، بخرێته راپرسیشهوه فه‌رمانبه‌ران به‌وه رازی ده‌بن به دۆلار مووچه‌یان پێ بدرێت”.
عه‌بدولڕه‌حمان ره‌حیم هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “قه‌یرانه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و مووچه و بژێویی خه‌ڵك نابێت له‌وه زیاتر دوا بخرێت، بۆیه به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانم گوتووه به دۆلاریش بێت مووچه دابه‌ش بكرێت”.
بەپێی زانیاریەکان: کە وه‌زاره‌تی دارایی پلانێكی ئاماده كردووه ئه‌گه‌ر مووچه‌ی مانكی یه‌ك به دۆلار بدات، چۆن لیستی مووچه ئاماده بكرێت و پاره‌كه دابه‌ش بكرێت.
لای خۆیه‌وه شیرین حوسنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: “له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی پاره‌كه كاتێكی زرلای ده‌وێ، پێشنیازی ئه‌وه‌م دایه وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان كه‌وا مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران به دۆلار بدرێت، وه‌زیری دارایی‌ش له وه‌ڵامدا پێی راگه‌یاندم كه دیراسه‌ی ئه‌و پێشنیازه ده‌كه‌ن”.
