وەزیری پێشمەرگە ژمارەی شەهیدانی ئەمڕۆ رادەگەیێنێ

وەزیری پێشمەرگە ژمارەی شەهیدانی ئەمڕۆ رادەگەیێنێ
مستەفا سەید قادر، وەزیری پێشمەرگە باسی پێشڕەوییەکانی ئەمڕۆی پێشمەرگە دەکات لە کەرکووک و رایدەگەیێنێت، هێزەکانی هاوپەیمانان رۆڵێکی باشیان هەبوو لە بۆردوومانکردنی بنکەکانی داعش.

مستەفا سەید قادر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" ئەو بەرنامەیەی داڕێژرابوو بە تەواوەتی جێبەجێکراو هێزی پێشمەرگەی کوردستان زۆر بە دروستی بەرنامە و پلانەکەی جێبەجێکرد، هیچ هێزێکی دیکەش بەشداری لە هێرشەکانی ئەمڕۆ بۆ سەر داعش نەکرد".

وەزیری پێشمەرگە ژمارەی شەهیدانی شەڕەكەی ئەمڕۆی راگەیاند و گوتی:" 10 پێشمەرگە لە هێرشەکانی ئەمڕۆ شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون". جەختیشیكردەوە كە ئاستی بەرگریی داعش زۆر لاواز بووە و داوای هاوکاریشیان لە سوپای عێراق نەکردووە، "عێراق بە چەک و تەقەمەنییەکی کەم هاوکارییان کردووین".
Top