بارزانی وەڵامی کۆسرەت رەسوڵ دەداتەوە

بارزانی وەڵامی کۆسرەت رەسوڵ دەداتەوە
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەڵامی برووسکەیەکی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، لەبارەی پێشڕەوییەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری کەرکووک دەداتەوە.

بارزانی لە وەڵامی بروسکەی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت:"سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر ئومێدبەخشن و دڵی هەموو كوردستانیانی شادكرد. سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە ئازیزانە دەكەم كە خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم".

دەقی وەڵامەکە:

برای بەڕێز كاك كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سڵاوێكی گەرم..

بروسكەی بەڕێزتان لەبارەی سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە باشوور و ڕۆژئاوای كەركوك و تێكشكاندن و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان گەییشت. سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر ئومێدبەخشن و دڵی هەموو كوردستانیانی شاد كرد. سەرەخۆشیی لە خانەوادە و كەسوكاری ئەو پێشمەرگە ئازیزانە دەكەم كە خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی سەركەوتنەكانی ئەمڕۆ و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازم.

دەستخۆشیی لە ئێوە و گشت پێشمەرگە و فەرماندە قارەمانەكان دەكەم كە ئەم سەركەوتنە مەزنانەیان تۆمار كردووە. سوپاسی دلێری و هیمەتی هەمووتان دەكەم و ئەم سەركەوتنە لەگەلی كوردستانیش پیرۆز بێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
9ـی 3ـی 2015
Top