ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه و بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر كاسبكاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و به‌شێكی زۆر له دانیشتوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و به‌شێكی زۆریش له دوكانه‌كانی بازاڕی هه‌ڵه‌بجه داخران. ئه‌وه‌ش وه‌كو هه‌وڵێكی دیكه بۆ فشارخستنه سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی په‌له‌كردن له‌دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.