له‌شه‌ڕه‌كه‌ى كه‌ركووك چه‌كى قورس گه‌یه‌نرایه ده‌ست پێشمه‌رگه
به‌پێى زانیارییەكان، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه، پێشڕه‌وى هێرشه‌كانى كه‌متر كردۆته‌وه، چونكه بۆمبێكى زۆرى چێنراو له‌سه‌ر ڕێگاى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان هه‌یه، به‌تایبه‌تى له میحوه‌رى سمائیل ئاوا، چونكه هێزى پێشمه‌رگه چه‌ند خه‌ریكى هێرش كردنن ئه‌وه‌نده‌ش له‌هه‌وڵى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆمبانه‌ن كه‌له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌كى پێشمه‌رگه دانراوون.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (9/3/2015)، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامدان و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش‌یش له هه‌ڵاتندان. تا ئێستاش له سنووری ته‌لوه‌ر چه‌ند گوندێك كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك له به‌رزاییه‌كانی خه‌رابه‌رووتیش داعش له هه‌ڵاتندایه.
دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستپێكرد، توانیان چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و زیانی گه‌وره به چه‌كدارانی داعش بگه‌یه‌نن”.
له ناوچه‌كانی ته‌لوه‌رد و نه‌هره‌وان و گوندی مه‌لا عه‌بدوڵڵا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدان و داعش له هه‌ڵاتندایه.
