په‌یامى سه‌ركه‌وتن به بارزانى راگه‌یه‌نرا
حسێن یه‌زدانپه‌نا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ئازادى كوردستان، له لێدوانێكدا راگه‌یاند ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆرى تانك و زرێپۆشى داعش كوژراوێكى زۆریان لێ به‌جێماوه و ته‌واوى گونده‌كانى سمائیل ئاواى گه‌وره و بچوك و خواروو له داعش پاككراوه‌ته‌وه، گوتى: “داعش له چاوه‌ڕوانى ئه‌و شكسته‌دا نه‌بوو ئێستا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به موشه‌ك له شوێن و مۆڵگه و باره‌گاكانیان ده‌ده‌ن ته‌واوى كاروانه راكردووه‌كه‌ى داعش له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه تێكشكێنراوه”.
یه‌زدانپه‌نا راشیگه‌یاند، له‌به‌ره‌كانى جه‌نگه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین و پێى راده‌گه‌یه‌نین كه سه‌ركه‌وتنى گه‌وره به‌ڕێوه‌یه ئه‌و نه‌خشه‌ى به‌ڕێزیان دیارى ده‌كات بۆ پێشمه‌رگه به قاره‌مانانه جێبه‌جێ ده‌كرێت، یەزدانپەنا ده‌شڵێت: “په‌یامى دڵخۆش كه‌ر به بارزانى راده‌گه‌یه‌نین كه تا ئێواره ته‌واوى ئه‌و شوێنانه‌ى ئامانجمانه له تیرۆرستانى داعش پاك ده‌كه‌ینه‌وه”.
