ئەمرۆ پەرلەمان کۆ دەبنەوە

ئەمرۆ پەرلەمان کۆ دەبنەوە
ئەمرۆ دووشەممە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسای خۆی ئەنجام دەدات و تێدا گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق دەکات و برگەی دووەمیش چەند پرۆژە یاسایەک خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ دەکرێت.

“تارق جەوهەر” سارمەمی راوێژكاری راگەیاندن لە پەرلەمانی كوردستانی رایگەیاند: “سەعات 11ی پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممەی داهاتوو رێکەوتی 9/3/2015 دانیشتنی ئاسایی ژمارە (2 ) پەرلەمانی كوردستان لە خولی گرێدانی بەهارە بەرێوە دەچێت، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئەمرۆ لە بانگهێشتنامەیەكدا داوای لە گشت ئەندامانی پەرلەمان كردوە، سەعات 11ی پێشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 9/3/2015 لە تەلاری پەرلەمان ئامادەبن بۆ بەشداری‌كردن لە دانیشتنی ئاسایی ژمارە 2ی خولی بەهارەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا”.

لەبارەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش راوێژكاری راگەیاندن بە مالپەری پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند: بەرنامەی كار لە دوو برگەی سەركی پێكهاتووە برگەی، تەرخان‌كراوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژە یاسای سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.

برگەی دووەمیش، تەرخان‌كراوە بۆ خوێندنەوەی یەكەم بۆ حەوت پرۆژە یاسا كە ئەم پڕۆژە یاساییانەی خوارەوە دەگرێتەوە :

1ـ پڕۆژە یاسای داواكاری گشتی لە هەرێمی كوردستان.

2ـ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان.

3ـ پڕۆژە یاسای جیاكردنەوەی كەرتی تایبەت و گشتی لە سیستەمی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان.

4ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی مووچە.

5ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی مووچەكان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.

6ـ پڕۆژە یاسای هەمواركردنی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2006ی یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق.

7ـ پڕۆژە یاسای رێگری لە زیادەڕۆیی.
Top