پاڵاوگەیەکی داعش لە رۆژئاوای کوردستان تەقێندرایەوە

پاڵاوگەیەکی داعش لە رۆژئاوای کوردستان تەقێندرایەوە
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان پاڵاوگەیەکی نەوتی رێکخراوی داعشیان لە شارۆچکەی گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان تەقاندەوە.

شەوی 8-3-2015 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان هێرشیانکردە سەر پاڵاوگەیەکی نەوت لە شارۆچکەی گرێسپی لە رۆژئاوای کوردستان. ئەو پاڵاوگەیە کە لەلایەن رێکخراوی داعشەوە کاری پێدەکرا لە ئەنجامی ئەو هێرشە تەقێندرایەوە. هاوکات 30 کەس کوژران.

تەقاندنەوەی پاڵاوگەکە لە شارۆچکەی ئەقچەقەڵا لە باکووری کوردستانەوە بینرا و هەستی پێکرا، تەنانەت شووشەی ژمارەیەک لە خانووەکانی ئەو شارۆچکەیە شکان.

بەپێی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە مانگی تشرینی دووەمی 2014 بڵاوکراوەتەوە، داعش رۆژانە 846 هەزار بۆ 1 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی دەستدەکەوێت لەڕێگەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە.





روداو
Top