دەبێت كوردستان شانازی بەو كەلتووری لێبوردەییەوە بكات كە هەیەتی و دەبێت ئەم كەلتوورە شوێنی دیكەش بگرێتەوە
جۆناسان هەروەها گوتی: دەكرێت هەندێك بە گەشبینی سەیری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بكەین، چونكە لە مەسیحیەتیشدا ئەگەری ئەوە هەیە بە شێوەیەك سەرچاوە تەقلیدییەكان بەكار بهێندرێنەوە كە توندوتیژی لێبكەوێتەوە، لە رابردووشدا كەسانێك هەبوون ئەم كارەیان كردووە لە نێو مەسیحییەكاندا. لە ئێستادا گرووپێكی موسڵمانت هەیە كە پەنا بۆ داب و نەریتە موحافیزكار و توندڕەوەكان دەبەن.من دەزانم كە توندڕەوەكان پێكدادانی شارستانیەتیان دەوێت، بەڵام ئەوە دەبێت لیبڕاڵەكانی نێو هەموو توراسە ئایینەكان رێگری لە روودانی بكەن.
شايانى باسه جۆناسان هەروەها گوتی: من دڵنیا نیم لەوەی كە بێدەنگییەكی تەواو هەبێت لە هەمبەر كێشەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر ئاستی جیهان، لەوەش تێدەگەم كە بۆچی وا دەردەكەوێت كە بێدەنگی هەیە، ئەمەش دەوەستێتە سەر ئەوەی لە چ روانگەیەكەوە لێی دەڕوانیت، سەرۆكی میسر پتر دەنگی بەرزكردۆتەوە. جگە لەوەی كە دەیڵێن، ئەوا بەلای كەمەوە هەندێ لە دەوڵەتە عەرەبییەكان هەوڵ دەدەن بەرەنگاری دەوڵەتی ئیسلامی داعش ببنەوە، هەڵمەتی هێرشی ئاسمانی رانەوەستاوە. لەبەر ئەوە من هاوڕا نیم لەگەڵ بناغەی پرسیارەكەتاندا، بەلای كەمەوە لە تێڕوانینی منەوە.
لە كۆتایی قسەكانیدا كلاونس هەروەها گوتی: ئاشكرایە لێبوردەیی نەك هەر بۆ ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵكو بۆ پاشەڕۆژی جیهانیش پێویستە. پێناچێت لە ئێستادا لێبوردەییەكی زۆر هەبێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تەنها چەند ناوچەیەك نەبێت، كە ئاستێك لە لێبوردەییان هەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە شوێنگەلێك هەیە لە ئەمریكا، هەروەها لە ئەوروپاش كە جوولەكە و مەسیحی و موسڵمانەكان دەتوانن تیایدا پێكەوە هەڵبكەن.
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1017)
