وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن
له لێدوانێكی نووسراودا سكرتێری رۆژنامه‌وانی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "هه‌ر ئێستا وه‌فدێكی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق شیروان عه‌بدولره‌حمان و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌ره‌و به‌غدا به‌رێكه‌وتن".
هه‌روه‌ك هاتووه: "مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی كاری باڵای هاوبه‌ش و مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه كوردستان به پێی یاسای ساڵی 2015 و هه‌روه‌ها تاووتوێكردنی بارودۆخی شه‌ڕ دژی گروپی تیرۆریستی داعش چۆنیه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی".
