بەم نزیكانە كونسوڵی سعودییە لە هەولێر دەكرێتەوە
رۆژنامەی (حەیات) ی سعودی بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی سعودییە ئامادەسازی دەكات تاكو لەچەند رۆژی داهاتوودا نووسینگەی باڵیۆزخانەكەی لەشاری بەغداو كونسوڵخانەكەشی لەشاری هەولێر بكاتەوەو ئێستاش سەرقاڵی دانانی ڕێوشوێنی ئاسایشین لەباڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكە.
رۆژنامەی ناوبراو باسیشی لەوەكردووە، پسپۆرانی ئاسایشی سعودییە ئاماژەیان بەوەكردووە، ئەوان پێداچوونەوە بەپلانی ئاسایشی نزیك باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكان دەكەن، چونكە لەو ووڵاتانەی باری ئاسایشی جێگیرنییە.
ئەمەو لەمانگی یەكی ئەمساڵ سعودییە شاندێكی رەوانەی شارەكانی بەغداو هەولێر كرد تاكو ڕێو شوێنەكانی كردنەوەی نووسینگەی باڵیۆزخانەو كونسوڵخانە دەستنیشان بكەن.
