وه‌رگرتنی پاره له حاجیانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی پاره له‌حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كه‌سێك له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌جی خۆی له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و گه‌رمیان پاره ته‌سلیم ده‌كات.
وتیشی: "ژماره‌ی ئه‌مساڵی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان سێ هه‌زار و 656 حاجیه، له هه‌ر حاجیه‌ك بڕی چوار ملیۆن و 200 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت و پێشبینی ده‌كرێت كۆی گشتی خه‌رجیه‌كانی ئه‌مساڵی حاجیانی هه‌رێم له 15 ملیار دینار زیاتر بێت".
روونیشیكرده‌وه: له‌م ژماره‌یه پشكی 45 كه‌س بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ته‌رخان كراوه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدانه‌وه ئه‌و 45 كه‌سه ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هه‌ركه‌سێك له‌و كه‌سانه‌ی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ناویان ده‌رچوه له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا پاره‌ی نه‌دا ئه‌وا مافی سه‌فه‌ركردنی نامێنێت و خه‌ڵكی دیكه دێته جێگای.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی راشیگه‌یاند: له كۆی گشتی حاجیانی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 60%یان پیاو و 40%یان ئافره‌تن و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ ناویان بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج ده‌رچووه ته‌مه‌نیان له‌سه‌رو 50 ساڵه‌وه‌یه.
