فواد حوسێن: سەرۆک بارزانی بڕیاری دا، لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوی كەمپی كوردانی رۆژھەڵات پێک بهێنرێت
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان (فواد حوسێن) گوتیشی، پێکهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەو رووداوەی ھەڵكوتانە سەر كەمپی كوردانی رۆژھەڵات، کە لەلایەن ئاساییشەوە لە شاری كۆیەوەیە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لە رووداوەكە و گەیشتنە بە راستییەكان لە زووترین كاتدا.
