پڕۆژەیەك لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیاندا ئامادە دەکرێت
(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پرۆژەیەكمان ئامادە كردووە بۆ گەڕاندنەوەی نەشتەرگەری ئێواران لە نەخۆشخانە و کلینیکەکانی حكوومەت، كە 50%ی تێچووی نەشتەرگەرییەكان لە ئەستۆی حكوومەت دەبێت."
(د. ڕێكەوت حەمەڕەشید) گوتیشی: "لەبەر قەیرانی دارایی، نزیكە ساڵێكە چارەسەر و نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە ئێوارانەکانی حكوومەتدا ڕاوەستاوە؛ قسەمان لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییدا كردوە و، پرۆژەیەكیشمان ئامادە كردوە و، پێدەچێت بەم نزیكانە ئەو خزمەتگوزارییە ببێتەوە باو."
جاران لەو خەستەخانانەدا، 80%ـی خەرجی نەشتەرگەری لەسەر حكوومەت بوو، 20%ـشی لەسەر هاوڵاتی.
