پێشمەرگە لە میحوەری مەخموور پاشەكشەی بە داعش كرد.. تیرۆریستان لە دوو گوند وەدەر نران
جێگری سەرپەرشتیاری گوێڕ _ مەخموور دكتۆر (ئاراس حەسۆ میرخان) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان ی ڕاگەیاند: "درەنگانی دوێنێ شەو سەعات 2 و 30 خولەك لە میحوەری مەخموور لە گوندی جاروڵڵا و گوبیبە تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرد، بەڵام هەرزوو هێزەكانی پێشمەرگە لێیان هاتنە دەست و زۆر ئازایانە پاش نیو سەعات هێرشەكەیان تێك شكاندن".
دكتۆر (ئاراس) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە دوای ئەو دوو هێرشەی كە لەو سنوورە كردیان و تێك شكاندن، زۆریان لێ كوژران و ئێستایش شێوازی هێرشكردنیان گۆڕیوە و هەست بە لاوازییان دەكرێت".
جێگری سەرپەرشتیاری گوێڕ- مەخموور زیاتر گوتی: "خۆشبەختانە هێزەكانی پێشمەرگە بێزیان بووین و تا ئێستا زیانی تیرۆریستانی داعش نەزانراوە، بەڵام گورزی گورچكبڕیان بەركەوتووە".
لە لایەكی دیكەوە، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هەولێر عەمید (سەردار مۆرتكە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە میحوەرەی گوێڕ-مەخموور زۆر لاواز بوونە و هێزیان وەكو پێویست نییە و سەرجەم هێرشەكانیان شپرزەییان پێوە دیارە، هەروەها لە سەرجەم میحوەرەكانی دیكەیش لاواز بوون و بەرەو نەمان دەچن".
