دهۆک.. باس لە چۆنییەتی هاوکاریکردنی ئاوارەکان دەکرێت

دهۆک.. باس لە چۆنییەتی هاوکاریکردنی ئاوارەکان دەکرێت

د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق لە شاری دهۆک لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئیداری ئەو پارێزگایە کۆبووەوە.

سەرەتا سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ قایمقام و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پارێزگای دهۆک کۆبووەوە، دواتر لەگەڵ فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆک کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆککۆمار لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای دهۆک لەبارەی رەوشی ئاوارەکان بووە بەو پێیە زیاتر لە 850 هەزار ئاوارە ئێستا لە پارێزگای دهۆکن

هاوکات لە کۆبوونەوەکاندا باس لە چۆنییەتی هاوکاریکردنی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک کراوە.

رووداو
Top