توركیا به‌شداری له رزگاركردنی موسڵ ده‌كات
سه‌چاوه ره‌سمییه‌كه‌ی توركیا كه نه‌ویستووه ناوی بهێنرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند كه ئه‌نقه‌ره سه‌رجه‌م توانا لۆجستییه‌كانی ده‌خاته خزمه‌تی ئه‌و ئامانجه‌وه و ده‌توانێت بنكه ئاسمانییه‌كانی له‌به‌رده‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بكاته‌وه تا ئاسانكاری بۆ رزگاری موسڵ بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه عیراق و توركیا گه‌یشتوونه‌ته لێكگه‌یشتنێك له باره‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ و له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌رزی واقع.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پرسی به‌شدارییكردنی هێزی وشكانی له پرۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵ یان به‌كارهێنانی فڕۆكه‌كانی توركیا له‌و پرۆسه‌یه‌دا، ده‌كرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی توركیا باسی له‌وه‌شكردووه كه هاوكاریی هه‌واڵگری له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره هه‌یه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر پرۆسه‌كه ده‌بێت.
