به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دووباره هۆشدارییان به روسیادا؛ كه له به‌رده‌وامى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئاگربه‌ستى مینسك كه دووهه‌فته له‌مه‌وبه‌ر واژۆى له‌سه‌ر كراوه؛ ئاماده‌ن كه سزاى زیاتر به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دا؛ بسه‌پێنن. به پێى ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز؛ ئه‌و هۆشدارییه دوێنێ سێ َشه‌ممه له چوارچێوه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كدا دواى كۆنفرانسى ڤیدیۆیى باراك ئۆباما له گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌ریتانیا؛ ئه‌ڵمانیا؛ فه‌ڕه‌نسا؛ ئه‌ڵمانیاو ئیتاڵیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانى ئۆكراینا و ده‌ستێوه‌ردانى روسیا له كاروبارى ناوخۆى ئۆكراینا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هاوكات جاش ئه‌رنێست گووته‌بێژیى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: كه باراك ئۆباما له‌و كۆنفرانسه‌دا هه‌نگاوه‌كانى روسیا و پشت گۆێخستنى رێككه‌وتننامه‌ى ئاشتى ئه‌و وڵاته‌ى مه‌حكوم كردووه. شایه‌نى باسه ئه‌و كۆنفرانسه له كاتێكدا به‌ڕێوه‌چووه كه سه‌ره‌ڕاى واژۆكردنى رێككه‌تننامه‌ى ئاشتى مینسك له لایه‌ن سوپاى ئۆكراینا و جوودایى خوازه‌كانى لایه‌نگرى روسیا؛توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وامه‌وه و رووله زیاد بوونه.