لە شنگالدا، داعش دوو ئەمیر و ٣٠ تیرۆرستیان لێ کوژرا

لە شنگالدا، داعش دوو ئەمیر و ٣٠ تیرۆرستیان لێ کوژرا
دوينىَ شەو 3/3/2015، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە قەزای شنگال بە سەختی بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی داعشیان کرد، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە رووداویش گەیشتوون، دوو ئەمیر و 18 چەکداری رێكخراوەكە کوژراون.

عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەکاندا کە لە زەمینەوە هێزی پێشمەرگەش بە چەکی قورس بەشداربوو، زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون.

عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە هێرشی فڕۆکەکاندا کە هاوكات لە زەمینەوە هێزی پێشمەرگەش بە چەکی قورس بەشداربوو، زیاتر لە 20 چەکداری داعش کوژراون.

سیتەیی هەروەها گوتی:" لەنێو کوژراوانی داعشدا دوو ئەمیر هەبوون بە ناوەکانی ئەبو محەممەد و ئەبو وەقاس". ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كە لە نزیک قەڵای سمایل بەگ لەناو شارۆچکەی شنگال، دوو بنکەی داعش بە تەواوی خاپووركراون.
Top