لە شنگال ھێرشێکی گەورەی داعش تێکشکێندرا

لە شنگال ھێرشێکی گەورەی داعش تێکشکێندرا
ئەفسەرێکی ھێزەکانی پێشمەرگە رادەگەیەنێت لە رێگەی چەند خۆکوژێکەوە داعش ھێرشێکی فراوانی کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێرشەکە شکستی ھێنا.

ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە بە پەیامنێری راگەیاند: ئەمڕۆ لە بەرەبەیانێکی زوودا چەکدارانی داعش لە میحوەری شنگال لە رێگەی خۆکوژەوە ھێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا پێشمەرگە بە توندی وەڵامی دانەوە و داعش تێکشکێندرا.

سەرچاوەکە گوتی: "لە ئەنجامی ھێرشی ئەمڕۆدا ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەک پێشمەرگەش شەھیدبوون، ھەروەھا بەھۆی تەقینەوەی چەکێکی ئارپی‌جی بەخۆیانەوە ژمارەیەک پێشمەرگە بریندارن.
Top