خازر.. زیاتر لە 40 تیرۆرستی داعش كوژراون
جێگری فەرماندەی زێرەڤانی لە میحوەری خازر، سەید هەژار، بە پەیامنێری راگەیاند: شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان بەچڕی بنكە و بارەگاكانی تیرۆرستانی داعشیان لە گوندەكانی وەردەك و گەزەكان و تورە بەند و بەدەنەی لە میحوەری خازر بوردۆمانكرد و لە ئەنجامدا زیانێكی زۆر بە چەكدارانی داعش گەیاند.
سەید هەژار گۆتی: بەپێی دواین زانیاریمان لە بوردۆمانەكەی شەوی رابردوودا زیاتر لە 40 چەكداری داعش كوژراون و چەكێكی دۆشكە و ژمارەیەك ئۆتۆمبێڵێی سەربازیش لەناو براون.
