لە میدیاكاندا باسی داعش و بۆكۆحەرام دەكرێت، بەڵام دەبێت لەچوارچێوەیەكدا بێت قازانجی بۆ تیرۆریستان نەبێت

لە میدیاكاندا باسی داعش و بۆكۆحەرام دەكرێت، بەڵام دەبێت لەچوارچێوەیەكدا بێت قازانجی بۆ تیرۆریستان نەبێت
لە دیدارێكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان ریچارد شایفەر ئوستادی رۆژنامەگەری لە زانكۆی مەكسیكۆ بۆ گوتى: دەكرێت تیرۆریستان راگەیاندن بەكاربێنن، بەڵام لە كۆتاییدا ئەوان باشترین هاككەر نین و باشترین كەسانێك نین لە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیادا، دەكرێت زۆر باش بن لە بەكارهێنانیدا، بەڵام ئەوان بەردەوام تەكنەلۆژیایەك بەكار دەهێنن كە لە شوێنێكی دیكە پەرەی پێدراوە و لە راستیدا ئەوان ئەو تەكنەلۆژیایە وەردەگرن و بەكاری دەهێننەوە، لەبەرئەوە هەمیشە ئەوان لە حاڵەتێكی لاوازیدان، لەبەر ئەوەی ئەوان دروستكراوی شوێنێكی دیكە بەكاردەهێننەوە، رەنگە بتوانن هاك بكەن، بەڵام ئەوان داهێنەر نین لە زانستی هاككردن و كۆنتڕۆڵدا. لەبەر ئەوەی ئەوان لەژێر جۆرێك لە چاودێریدان، ئەگەر لە دانیمارك، یان ئەمریكا بڕوانن، دەبینن ئەوا هەمیشە چاودێری شانە تیرۆریستییەكان دەكەن.

ریچارد شایفەر هەروەها گوتی: كاری راگەیاندن كەرتی تایبەتە لای ئێمە، بۆیە لە رۆژئاوادا راگەیاندن هەوڵی بەدەستهێنانی داهات دەدات و پشت بە داهاتی بانگەشە بازرگانییەكان دەبەستن، ئەمە بە سەر زۆرێك لە راگەیاندنە تەقلیدییەكاندا جێبەجێ دەبێت. لە پەیوەندی بە ئەنتەرنێتەوە، ئەوا بەرپرسیارێتی تێدا نییە، هەر كەسێك لە ژێرزەمینەكەی خۆی، یان لە شوققەكەی خۆیەوە، یان لە ماڵەكەی خۆیەوە، دەتوانێت ئەو كارە بكات. من حاڵی حازر وانەیەكی تایبەت بە مێژوو دەڵێمەوە، بە زۆری مێژووی ئەمریكایە و پەیوەستە بە هەمواركردنی یەكەمی دەستوورەكەمانەوە كە پەیوەندی بە رادیكاڵەكانەوە هەیە. لە ساڵی 1776 كەسانێكی رادیكاڵ هەبوون و نەیاندەویست باج بدەن، بۆیە جۆرج واشنتۆن سوپای نارد بۆ رووبەڕووبوونەوەیان بۆ ئەوەی باجیان لێ بستێنن، بەڵام دواتر بۆ ئەم حاڵەتە هەمواركردنی یەكەمی دەستوورەكە تێپەڕێندرا كە پەیوەستە بە ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی هەبوونی چەك و ویستیان ئەو ئازادییانە بدەن بە خەڵكانی ئاسایی، ویستیان كار بكەن و بانكیان هەبێت و خوازیاری ئەوە بوون سەقامگیری بێتەئاراوه.

شایانی باسە شایفەر گوتی: یاسایەك نییە بۆ رۆژنامەگەری، ئەمە دەربڕینێكی زۆر كورتە و تەنها رستەیەكە، دواتر بۆ ماوەی دووسەد ساڵ هەموو كەسێك هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی راگەیاندنی دا. بەڵام، یان ئەوەتا رۆژنامەگەرییەكی ئازادت هەیە و بوار دەدەیت بە خەڵك ئەوە بڵێن كە دەیانەوێت، - بە دڵنیاییەوە ئازادیی ئەوە نا كە منداڵانیش بابەتە ئیباحییەكان ببینین، یاخود پشتیوانی لە جۆرێك لە ئەشكەنجەدان بكرێت و جۆرێك لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو شتانە كە هەیە و پەرە بە رق و قین دەدات و ناتوانیت شتێك لەو بابەتە بڵاو بكەیتەوە. من رۆژنامە ئاساییەكان دەخوێنمەوە و شك نابەم دەنگی تیرۆریستانی تێدا دەرببڕدرێت، ئەگەر حاڵەتێكی لەم شێوەیەش هەبێت، ئەوا لە وتارێكدا دێت كە وێنەیەكی خراپی تیرۆریست پیشان دەدات، وتار هەن پەیوەستن بە داعش، یان بۆكۆ حەرامەوە.

لە كۆتایی قسەكانیدا ریچارد شایفەر گوتی: من مەشق بە رۆژنامەنوسان دەكەم و بە جیهاندا دەگەڕێم و بۆ ماوەی دوو هەفتە سیمینارم پێشكەش كرد لە بارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی راپۆرت و رۆژنامەگەری دیموكراتییانە، بە زۆری لەبەر ئەوەی حكومەتەكەی ئێمە زۆر بایەخی بەو پرسە دەدا، بەتایبەتی لە سایەی ئیدارەی جۆرج بوش، دیموكراتەكان هەوڵی بە دیموكراتیكردنیان دەدا لە رێی مەشقپێكردنی رۆژنامەنووسانەوە بۆ ئەوەی ئەو كارە بكەن. بەڵام لە بەكارهێنانی وشەی شەڕ و شەڕی دژ بە تیرۆریزم، ئەوا دەبێت هاوشان بە سەرباز بیر لە رۆژنامەنووس بكەینەوە، راستە ئومێدەكە ئەوەیە لە شوێنێكی سەلامەت بێت و بە شێوەیەكی سەلامەت رووماڵی هەواڵەكان بكات.



بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(1016)
Top