شنگال.. داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشدەکاتە سەر پێشمەرگە
بە گوتەی بەرپرسانی شنگال پێشمەرگە پێشی لە هێرشەکەی داعش گرتووە و زیانی زۆری بە داعش گەیاندووە، پێشمەرگەش برینداری هەیە.
مه‌يسه‌ر حاجى ساڵح، قایمقامی قه‌زاى شنگال، رايگەیاند "داعش له كاژێر 11 ى شه‌وى رابردووەوە لە چوار قۆڵەوە هێرشیكردووەته سه‌ر پێشمەرگە لە شنگال و تا ئێستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
قایمقامی قه‌زاى شنگال گوتیشی: "فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانان به به‌رده‌وامى بۆردوومانى چه‌كدارانى داعش ده‌كه‌ن له گه‌ڕه‌كه‌كانى به‌ربه‌ڕۆژ و حه‌ى نه‌سر و چه‌كدارانى داعش زيانى زۆريان به‌ركه‌وتووه".
ئەو بەرپرسەی شنگال لەبارەی زیانەکانی پێشمەرگەش، گوتی " له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش بريندار هه‌يه".
رووداو
