چەكدرانی داعش دەستیان كردووە بە خۆتەسلیمكردن و فڕۆكەش بۆردومانیان دەكات
ئهفسهرێكی هێزهكانی پێشمهرگه، كه داوایكرد ناوی بڵاو نهكرێتـهوه، بە خەندانی ڕاگەیاند :"ئەمڕۆ لە سنووری تەل ریم، شەڕێكی قورس بوو لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و رێكخراوی تیرۆریستی داعش".
ئەو ئەفسەرە، وتیشی :" هێزەكانی پێشمەرگە توانییان چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش گەمارۆ بدەن و تا دوای نیوەڕۆش شەر بەردەوام بوو، هەر لەو شەڕەدا لاشەی 15 چەكدار بەجێمان و فڕۆكە جەنگییەكانیش بۆردوومانی دەكرد".
ئەوەشی ئاشكراكرد، كە دوێنێ 17 چەكداری داعش، بە بێ هیچ شەڕكردنێك خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە كرد، وتیشی :" بەخۆیان و چەكەكانیانەوە رادەستی نەجات عەلی، بەرپرسی لقی مەخووری پارتی بوون".
ئاماژەی بەوەشدا، كە دواتر ژمارەیەكی تر لە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ویستیان خۆیان رادەستی هێزەكانی پێشمەرگە بكەن، كە پێشتر هەماهەنگی بوو، بەڵام لەلایەن فڕۆكە ئەمریكییەكانەوە كوژران.
هاوكات ئەفسەرێكی تر، بەخەندانی راگەیاند :"فڕۆكە جەنگییەكان لە سنووری گەندی كەزەكانی ناوچەی كاكەیی لە خازر بردوومانێكی خەستی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەكات".
تەئكیدی كردەوە، كە فڕۆكەكان جیاواز لە هێرشەكانی پێشوویان، بۆ ماوەیەكی زۆرە بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسووڕێنەوە و بۆردوومان دەكەن، وتیشی :" ئەم ناوچەیە زیاتر فڕۆكەی كەندی هێرش دەكەنە سەر چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش "
