ئەمەریکاییەکان، بارزانی نەمر بە "باوکی کوردستانی نوێ" ناو دەبەن

ئەمەریکاییەکان، بارزانی نەمر بە
بە گوێرەی زانیارییەکانی میدیا ناودارەکانی ئەمەریکا، گەلی ئەمەریکا لە وەسفی (بارزانی نەمر) دەڵێن "باوکی کوردستانی نوێ"؛ هەڵبەت ناوی دەزگای خێرخوازیی بارزانییش دەهێنن کە بە کۆمەک و یارمەتیدانی نزیکەی دووملیۆن ئاوارەی نیشتەجێی هەرێم تەواوی ئەمەریکاییەکانی بە قوتابخانە و فەلسەفە مرۆڤانەکەی (بارزانی نەمر) هێندەی دی سەرسام کردووە.


ئەمەریکاییەکان گەلێک لەمێژە ڕێز و ستاییش بۆ ڕێبەر و باوکی نەوتەوەی کورد (بارزانی نەمر) دەنێرن؛ بەم دواییەش بەتایبەت لەگەڵ ڕووتێکردنی نزیکەی ٢ ملیۆن ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان و هاوکاریکردنی گشت ئەو ئاوارانە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەنگدانەوەیەکی جیهانی بەدوای خۆی هێنا؛ بە تایبەت لەگەڵ بانگهێشتی بەرپرسانی ئەو دەزگایە بۆ ئەمەریکا و ستایشی کارەکانیان کە دەزگاکە بە ناوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ناو نراوە، هێندەی دی گەلی ئەمەریکا ناوی (بارزانی نەمر) وەک ڕەمزی هاریکاری و یارمەتیدانی مرۆیی و کۆمەکی مرۆڤایەتی دەهێنن و سەرسامی بەو قوتابخانە و ڕێبازە دەردەبڕن کە ناسنامەیەکی مرۆڤایەتی لە تەواوی جیهاندا وەرگرتووە.

ئەمەریکاییەکان دەپرسن ئەگەر بۆ ئەوان (جۆرج واشنتن) ڕەمزی پاڵەوان و قودسییەت بێ، ئەوا بۆ گەلی کورد و کوردستان (بارزانی نەمر) قودسییەتێکی گەورەیە لەگەڵ ئەوەی ڕەمزی پێشمەرگە و نەتەوە و نەخشەی بەدەستهێنانی دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستانە. هەڵبەت ئەمەریکاییەکان دەیشپرسن یەکەم سەرۆک و ڕێبەر لە بیرەوەریی گشتیاندا جێگەی سەربەرزییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلێ سەرکردەی جیهانی هەن کە گەلی ئەمەریکا شانازییان پێوەدەکات لەنێویشیاندا (بارزانی نەمر)، کە وەک میدیاکانی ئەو وڵاتە باسیان کردووە، "باوکی کوردستانی نوێ" لە ئێستایشدا کارە مرۆڤایەتییەکانی ئەو بێهەژمارە و سنووری نییە؛ چونکە دەزگایەک کە بە ناوی (بارزانی)ـیـەوە ناو نراوە توانیویەتی نان و خۆراک و پێداویستی بگەیێنێتە نزیکەی دووملیۆن ئاوارەکەی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان و، ئەم کارەیش مرۆڤانەیەیش تێکڕای ناوەندەکانی جیهانی هەژاندووە و تەنانەت (جۆرج بووش)ـی بچووک ئەو بەینە بە فەرمی بانگهێشتی ئەم دەزگایەی کرد و دەستخۆشیی لێ کردن و، گەلی ئەمەریکای بە قەرزاری کارە دەگمەن و مرۆڤانەکانی ئەو دەزگایە زانی، کە بە ناوی باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کوردەوە نراوە.
(بارزانی نەمر)، ساڵی ١٩٠٣ لەدایک بوو، پاش ساڵانێکی زۆر خەبات و تێکۆشان لە ساڵی ١٩٧٩ـدا وەفاتی کرد؛ بەڵام (بارزانی نەمر) بەو فەلسفە و قوتابخانەی کە دایهێنا باوکی ڕۆحیی نەتەوەی کورد و ڕێبەری کوردستانیانی هەرچوار پارچەیە؛ دەستکەوتەکانی (بارزانی نەمر) بێهەژمارن، تەنانەت هەموو دنیا دوای ٣٦ ساڵ لە وەفاتی ڕێبەری نەتەوەی کورد، گەلێک لایەنی مێژوویی و داستان و دەستکەوتی (بارزانی نەمر)ـیان بۆ نەوەکانیان وەک پاڵەوانی مێژوو و نەتەوە باس کردووە.
میدیاکانی ئەمەریکا بە بایەخەوە نووسیوویانە (مستەفا بارزانی) "باوکی کوردستانی نوێ"ـیە، باسیان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانییش کردووە کە لە پاڵ گشت دەستکەوتەکانی (بارزانی نەمر)دا وەک پێشمەرگە و ڕابەرایەتیکردنی خاک و نەتەوە و نیشتمان، ئێستایش کارە مرۆڤانەکانی ڕێبەری نەتەوەیی کورد، دنیای هەژاندووە؛ تا ئێستا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە یارمەتی و کۆمەک پێشکەشی نزیکەی دووملیۆن ئاوارەی هەرێمی کوردستانی کردووە.

لە ئەمەریکا باسی ئەو زستانە ساردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ، بەڵام بە کاری دەزگای خێرخوزازیی بارزانی بە کۆمەک و پێداویستییەکانیان دەروونی ئاوارەکان گەرم بووەتەوە و لە گشت پێداویستییەکاندا کۆمەک کراون.
لە گرینگترین ئەو کارە مرۆڤایەتییەکانی بە ناوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە جیهانی سەرسام کردووە بریتین لە:


هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی سه‌ر چیای شنگال
قۆناغی یه‌كه‌م:
بە مەبەستی زیاتر بەهاناوەچوونی خێرای ئەو خێزانە ئاوارانەی ڕوویان لە چیای شنگال كردووە و، لە خزمەتگوزارییەكانی ژیان دابڕاون و ڕووبەڕووی كارەساتی مرۆیی بوونەتەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قۆناغی دووەمدا 40 تۆن خۆراك و دەیان جۆر پێداویستی خێرا لە ڕێگەی فڕۆكەی بارهەڵگرەوە بگەیێنێتە ئاوارەكان لە چیای شنگال.
قۆناغی دووه‌م:
بۆ هاوكاریكردنی زیاتری ئاوارەکانی چیای شنگال و ڕزگاركردنیان لە برسیەتی و كارەساتی مرۆیی كە ماوەی 10 ڕۆژ لەو چیایەدا ماونەتەوە، ڕۆژی 12/8/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی فڕۆكەی بارهەڵگرەوە لە فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە كاروانێكی دیکەی یارمەتی ڕەوانەی ئاوارەکانی چیای شنگال كرا.

قۆناغی سێیه‌م:
ڕۆژی 16/8/2014 لە درێژەی كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی گەیاندنی كۆمەك و هاوكاریی زیاتر بە ئاوارەکانی چیای شنگال، قۆناغی سێیەمی هاوكارییەكانی بە هاوكاری لەگەڵ یوئێن، بە دوو فڕۆكە 40 تۆن خواردن و پێداویستی ڕەوانەی ئاوارەكانی چیای شەنگال دەكات.

قۆناغی چواره‌م:
ڕۆژی 8/9/2014 دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەروەك جاران زیاتر لە 3 كاروانی خۆراك و پێداویستی لە رێگەی فڕۆكەوە گەیاندووەتە ئاوارەكانی سەر چیای شنگال و توانیویەتی لە رێگەی هاوكارییەكانییەوە خزمەتێكی بەرچاوی خێزانە ئاوارەكانی سەر چیای شنگال بكات و كەلێنێكی زۆریان بۆ پڕ بكاتەوە و هاوكات لە قات و قڕی و كارەساتێكی گەورەی مرۆیی دەربازیان بكات و، لە هەڵمەتێكی تردا بۆ جاری دووەم لە رێگای وشكانییەوە بە پێنج كامیۆن 20 تۆن ئارد و 20 تۆن شیری منداڵان و جلوبەرگی منداڵان و خێوەت لە خۆ دەگرێ، ڕەوانەی سەر چیای شنگال كرد.

قۆناغی پێنجه‌م:
ڕۆژی 10/11/2014 لەدرێژەی كاروچالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی چیای شنگال لە هەڵمەتێكدا لە رێگەی فڕۆكەوە كاروانێكی تری هاوكارییە ئامادەكراوەكانی دەزگا كە خۆی لە بڕی (120) تۆن خۆراك و پێداویستیی منداڵان و كەلوپەلی ناوماڵ و خێوەت دەبینێتەوە بەرەو چیای شەنگال ڕەوانە كرا.

قۆناغی شه‌شه‌م:
ڕۆژی 20/12/2014 پاش ئازادكردنی چیای شنگال لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە، ڕێگای وشكانی بۆ گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ ئاوارەکانی سەر چیاكە كرایەوە، بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ڕاسپاردەی (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (مەسروور بارزانی)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەورەترین هاوكاری و یارمەتیی مرۆیی ڕەوانەی سەر چیای شەنگال دەكات.
هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خۆی لە چەندین پێداویستیی گرینگی ڕۆژانەی ئاوارەکان دەبینێتەوە، ئەمە بە دابینکردنی سەدان تۆن خۆراک و سەدان هەزار لیتر نەوت، بۆ وەرزی سەرماوسۆڵەی زستان.

قۆناغی حه‌وته‌م:
دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی جەنابی (سەرۆك مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (مەسروور بارزانی)، دەزگای خێرخوازیی بارزانی (32) ترێلە خواردن و كەلوپەل و سووتەمەنی و خێوەت و دۆشەك و بەتانی و جلوبەرگ و شیری منداڵان و وجاخ (تەباخ) و 20 تۆن ئارد و پێداویستی دیكەی ڕەوانەی سەر ئاوارەکانی چیای شنگال كرد، بۆ دووەمین جار كار وانی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە پێكهاتووە لە (7) ترێلە لە مافور و خێوەت ڕەوانەی سەر چیاكە دەكات.

قۆناغی هه‌شته‌م:
ڕۆژی 19/1/2015 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی سەر چیای شنگال، پاش ئەوەی لە رێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە چەندین جار كۆمەك و هاوكاریی بەرفراوانی گەیاندە ئاوارەکانی سەر چیاكە، لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی زستانەیان بۆ دابین دەكات و لە رێگەی تیمەكانیەوە بەسەریاندا دابەشی دەكات.

قۆناغی نۆیه‌م:
ڕۆژی 27/2/2015 لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی سەر چیای شنگال، پاش ئەوەی لە رێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە چەندین جار كۆمەك و هاوكاری بەرفراوانی گەیاندە ئاوارەکانی سەر چیاكە، لە ئێستادا بەشێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستی زستانەیان بۆ دابین دەكات و لە رێگەی تیمەكانیەوە بەسەریاندا دابەشی دەكات، لەو میانەشدا تیمی دەزگا هەستان بە دابینكردنی خۆراكی مانگانە بۆ 2000 هەزار خێزان.

لێنانی سێ ژه‌م خواردن بۆ ماوه‌ی (45) ڕۆژ
بەمەبەستی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاریی زیاتر بۆ ئاوارەکانی ئێزدی و كوردی شەبەك لە شاری دهۆك تیمەكانی دەزگا لەسەر پردی سحێلا بەشێوەیەكی بەردەوام كێك و شەربەت بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش دەكرێت كە دەپەڕنەوە سنووری هەرێمی كوردستان، هاوكات لە شارەدێی زاوێتە، تیمەكانی دەزگا هەستان بە دابەشكردنی خواردنی جۆراوجۆر و کۆمەکەکانیش ئاوارەکانی شنگال و بەعشیقە و باعەدرێ، كەمپەكانی شاریا و خانكێ و كەنداڵا و تەناهی و لالش كە ئێستاكە ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە 155.200 ئاوارە.


هاریكاریكردنی ئاواره‌كان له ‌شه‌قڵاوه‌ بۆ ماوه‌ی (3) مانگ به‌رده‌وام بووه‌
تێكچوونی ڕه‌وشی سیاسیی عێراق وای كرد ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی عه‌ره‌بی عێراق له‌ پارێزگاكانی (به‌غدا، ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین، مووسڵ و دیاله‌) ڕوو له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له‌ شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه‌ بگیرسێنه‌وه‌.
شه‌قڵاوه‌ شارێكی گه‌شتیارییه‌ و هیچ كه‌مپێكی تێدا نییه‌ كه‌ ئاوارەکان تێدا كۆ ببنه‌وه‌، بۆیه ‌ئاوارەکانی پارێزگاكانی عێراق له‌م شاره‌دا په‌رتوبڵاو بوون كه‌ ژماره‌یان (34724)ئاوارەن واتا (6810) خێزان بوون.
پڕۆژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری بەسەر ئاوارەکانی نیشتەجێی شەقڵاوە كه‌ ماوه‌ی سێ مانگ و نیو لە 15/7/2014 تا 31/10/2014 به‌رده‌وام بوو، بە یه‌كێك له‌ گەورەترین پڕۆژەی كۆمەكیی بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق دادەنرێت.
له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ ڕێگه‌ی تیمی جێبه‌جێكاری پڕۆژەكەوه‌ داتا و زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئاوارەکانی شه‌قڵاوه‌ و ده‌ورووبه‌ری كۆ كرده‌وه‌ و ده‌ستی كرد به‌ دابه‌شكردنی هاوكاری به‌سه‌ریاندا
بە گوێرەی هه‌ڵسه‌نگاندی چاودێرانی ڕێكخراوە جیهانییەکەی خۆراك WFP، پڕۆژه‌ی هاوكاریكردنیئاوارەکان له‌ شه‌قڵاوه‌، به ‌یه‌كێك له‌ پڕۆژه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت.


سوودمەندانی ڕاستەوخۆ لە پڕۆژەكە (ئاوارەکان)
ژمارەی سوودمەندان لە پڕۆژەكە لە مانگی 7 تاكو مانگی 10 گۆڕانكاری زۆری بەخۆیەوە بینیوە، چونكە ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارەكان لەو ماوەیەدا هاتوونەتە شارۆچكه‌ی شەقڵاوە و ژمارەیەكی بەرچاویش ئەو شارۆچكه‌یه‌یان جێ هێشتووە و ڕۆیشتوونەتە شار و شارۆچكەكانی تری هەرێم، كە قەبارەی خێزانەكان و ژمارەی ئەندامانی خێزانەكان جیاواز بوون ئەوەش گۆڕانكاری درووست كردووە لە هەر مانگێك بۆ مانگێكی تر. بۆ زیاتر ڕوونكردنەوە، ژمارەی سوودمەندانی ڕاستەوخۆ پۆڵێن كراوە بە گوێرەی تەمەنەكان بۆ سێ‌ جۆر (1-5) و (6-18) و سەرو 18 ساڵ و هەروەها بە گوێرەی ڕەگەزیان. لەو چارتەی خوارەوە تێكڕای ژمارەی سوودمەندان لە هەر مانگێك وەرگیراوە كە دەكاتە 34724.

ڕۆژئاوای كوردستان (کۆبانی)
قۆناغی یه‌كه‌م:
بەمەبەستی بەهاناوەچوونی ئاوارەکانی كۆبانی كە بەهۆی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعشەوە ماڵ و حاڵیان جێهێشتووە و ڕوویان لە سنووری وڵاتی توركیا كردووە و لە بارودۆخ و گوزەرانێكی خراپی ژیاندان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیمێكی بەرفراوانی ساز دا و، 12 ترێلە لە خۆراك و پێداویستی گەیاندە ئاوارەکانی كۆبانی لەسەر سنووری وڵاتی توركیا و نێو شاری كۆبانی.

قۆناغی دووه‌م:
ڕۆژی 27/9/2014 لە درێژەی هەڵمەتی تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت لە شاری كۆبانی و هەروەها ئاوارەكانی شارەكە لەسەر سنووری وڵاتی توركیا و لە ئورفە، پاش ئەوەی وەجبەی یەكەمی هاوكارییەكان كە بریتی بوون لە 12 ترێلە كارتۆنی خۆراك بۆ خەڵكی شارەكە، خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری خێرا بۆ خەڵكی شارەكە و ئاوارەی كۆبانی لە ئورفە دابەش کرد.


قۆناغی سێیه‌م:
ڕۆژی 3/2/2015 لە درێژەی كار و چالاكیی بەردەوامی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەکانی شاری كۆبانی لە ڕۆژئاوای كوردستان، بۆ جاری سێیەم كۆمەك و هاوكاری و دەیان جۆر لە پێداویستی بۆ ئاوارەکانی ئەو شارە دابین دەكات.



بۆ نووسینی ئەو بابەتە سوود وەرگیراوە لە:
١- هەواڵگەی commdiginews.
٢-فۆکس‌نیوز.
٣-gantdaily.
٤-دەزگای خێرخوازی بارزانی.
Top