سەرۆکایەتی ھەرێم رونکردنەوە لەسەر کردنەوەی جەژنی نەورۆز دەدات

سەرۆکایەتی ھەرێم رونکردنەوە لەسەر کردنەوەی جەژنی نەورۆز دەدات
راوێژکارێکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رەتی دەکاتەوە سەرۆکی ھەرێم ھیچ بڕیارێکی پێشوەختەی بۆ نەکردنەوەی جەژنی نەورۆز دابێت.

دەنگۆیەک لە نێو خەڵکدا بڵاو بۆتەوە کەوا بۆ نەورۆزی ئەمساڵ بڕیارێکی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەیە کەوا بەھیچ جۆرێک نەورۆز نەکرێتەوە و خەڵک نەرۆنە دەرەوەی شارەکان.
بەپێی ئەو دەنگۆیە ھۆکاری ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە شارەکان چۆل نەکرێن بۆ ئەوەی داعش و ئاوارە عەرەبەکان سوود لەم بارودۆخە وەرنەگرن.

حاکم ئازاد مەلا فەندی راوێژکاری یاسایی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند : لە لایەن سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕیارێک بۆ چۆنیەتی ئاھەنگی نەورۆز و چوونە دەرەوەی خەڵک بەم بۆنەیەوە نەدراوە.

حاکم ئازاد مەلا فەندی ئاشکراشیکرد، چۆنیەتی دیاریکردنی پێشووی جەژنی نەورۆز و یادکردنەوەی ئەو جەژنە دەوەستێتە سەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، گوتیشی: نەمبیستووە ھیچ بڕیارێک ھەبێت بۆ ئەوەی رێگری لە خەڵک بکرێت بۆ نەورۆزکردن نەکەن.

ساڵانی پێشوو لە ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز ٣ رۆژ بۆ ھەفتەیەک دەکرایە پشووی فەرمی و خەڵکیش بۆ سەیران و نەورۆز دەرۆیشتنە دەروەوەی شارەکان و سەیرانگاکان.






باسنیوز
Top