کوتلە کوردستانیەکانی بەغدا یەک دەگرن

کوتلە کوردستانیەکانی بەغدا یەک دەگرن
بڕیارە لە رۆژانی داھاتوو کوتلە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق سەرۆکێک بۆ ھاوپەیمانی کوردستان دەشتنیشان بکەن و لەژێر یەک کوتلەدا کار بکەن.



"تارق گەردی" جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پەیامنێری راگەیاند: لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی کورد لە بەغدا، پێشنیاری ئەوە کرا، کوتلە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق لە ھاوپەیمانی کوردستاندا کۆبکرێنەوە.



گەردی راشیگەیاند: بڕیارە لە کاتێکی نزیکدا ھەر پێنج کوتلەی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی سیاسی ئەنجام بدەن و تێیدا کەسێک وەک سەرۆکی فڕاکسیۆنە کوردستانیەکان دەشتنیشان بکرێت، ئەوەش بۆ یەک‌دەنگی و یەک‌ڕەنگی کورد بەرامبەر بە حکومەتی عێراق.
Top