مه‌سرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشارێكی سه‌ختی سه‌ربازی، دارایی و مرۆیی دایه
له دیدارێكدا مه‌سرور بارزانی تیشكی خسته سه‌ر ده‌سكه‌وت و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه دژ به تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریادا و داوای له جه‌نه‌ڕاڵ سێر سیمۆن مایال كرد، به‌وه‌ی پێویسته به‌ریتانیا زیاتر رۆڵ بینینی و جه‌ختی له پراكتیزه‌كردنی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی خۆی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به تیرۆریستانی داعش به دابینكردنی چه‌كی قوڕس و زرێپۆش بۆ پێشمه‌رگه كرده‌وه و گوتی: هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر گوشارێكی سه‌ختی سه‌ربازی، دارایی و مرۆییدایه.
له لای خۆیه‌وه جه‌نه‌ڕاڵ سێر سیمۆن مایال رایگه‌یاند، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ریتانیا وه‌ك به‌شێك له رۆڵی خۆی له‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا پێداویستی زیاتر بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین دابین ده‌كات.
ئه‌وه‌شی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه داواكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌كی زیاتر له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیه‌وه له‌به‌رچاوگیراوه و هه‌وڵه‌كانیش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامن و گوتی: له‌ڕووی سیاسیه‌وه ئێمه پابه‌ندین به پشتیوانیكردن و یارمه‌تیدانی هه‌رێمی كوردستان و ئێوه دۆستتان له له‌نده‌ن هه‌یه.
