سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە سلێمانی

 سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە سلێمانی
فوئاد مەعسوم سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ گەیشتنیشی چاوی بە جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، " ئەمڕۆ فوئاد مەعسوم گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی عێراق و شاندێكی باڵای حیزبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و هەڤاڵ ئەبوبەكر و ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لە پێشوازییدا بوون".

لە بەیاننامەكەدا هاتووە راستەوخۆ دوای گەیشتنی، فوئاد مەعسوم سەردانی جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كردووە".









رووداو
Top