پێشمەرگە دوو ئەمیری داعش لە شنگال دەکوژێت

 پێشمەرگە دوو ئەمیری داعش لە شنگال دەکوژێت
دوێنێ شەو چەکدارانی داعش لە چوار قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری شنگال، بەڵام بە هاوکاری فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشەکە تێکشکێنرا.

عەمید هاشم سیتەیی، فەرماندەی پێشمەرگە لە شنگال رايگەیاند: "هێرشەکەی داعش کاژێر 9:30 خوولەک بووە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو هێرشە چورقۆڵییەی داعش بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان تێشکێنراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە پێشمەرگە بگات، شەڕەکەش تاوەکو کاژێر 11:00 ی دوێنێ شەو درێژەی کێشاوە.

سیتەیی ئاشکرایشی کرد، کە دوو ئەمیری داعش لەو شەڕەدا کوژراون و ناوەکانیان ئەبو یەعقوب و ئەبو عومەر بوون، هاوکات ژمارەیەک چەکدار کوژراون، بەشێک لە تەرمەکانیش کەوتوونەتە دەستی پێشمەرگەکە".

لەبارەی هۆکاری وەستاندنی هێرشەکانی پێشمەرگە بۆ سەر چەکدارانی داعش، عەمید هاشم سیتەیی گوتی:"ئێستا سەرقاڵی بەرنامەیەکی چڕ و پڕین، دیارە لە کات و ساتی دیاریکراوی خۆیدا ئەو هێرشانەش لە میحوەری شنگال ئەنجام دەدەین".









رووداو
Top