لە چەمچەماڵ منداڵێك دەكوژرێت
کاژێر 10ی ئەمشەو 26/2/2015 لە شارۆچکەی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلێک کە چەند چەکدارێکی نەناسراوی تێدابووە، تەقە لە ماڵی کادیرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ناوی (محەممەد خاڵە بازیانی) دەکەن و نەوەیەکی دەکوژن.
د.فەرهاد کەرکووکی، بەرپرسی لقی 19ی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:" لە رابردوودا چەندین جار بە نارنجۆک و تفەنگەوە هێرشکراوەتە سەر کادیرانی پارتی لە قەزای چەمچەماڵ و تا ئێستاش تاوانباران دەستگیرنەکراون".
د.فەرهاد گوتی:" دوای گەیاندنی کچە تەمەن 11 ساڵەكە، کە دەکاتە نەوەی محەممەد خاڵە بازیانی، بە نەخۆشخانەی سلێمانی، لەوێ گیان لەدەستدەدات".
بەرپرسی لقی 19ی پارتی هەروەها گوتیشی:" لە ماوەی رابردوودا بە ناربجۆک هێرشکراوەتە سەر ماڵی ئەنوەر شکور، حەمە فەرەج و مەلا ئیبراهیم کە هەرسێکیان کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانن و نازانین هۆکاری کردنە ئامانجی کادیرانی پارتی چییە".
