سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆكی حیزبەكانی دەرەوەی حکومەتیش كۆدەبێتەوە
عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی حیزبە سیاسییەكانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە. ئەو گوتی "سكرتێری حیزبمان كاك محەممەد حاجی مەحموود بەشداریی كۆبوونەوەكە دەكات".
ئەو باسی لەوەش كرد تەوەری كۆبوونەوەكە، ئەوەندەی بەوان گەیشتووە باسی سەردانەکەی سەرۆكی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرەوی وڵات و بارودۆخی ئێستای هەرێمی كوردستانە، بەتایبەت چۆنێتی مامەڵەكردنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا لەم قۆناغەدا.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ مەسعود بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی پێنج حیزبەکەی بەشدار لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بوو. نەوشیروان مستەفا رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد.
رووداو
