نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له شاندێكى ئێرانى ده‌كات
له دیدارێكدا په‌یوه‌ندیى دوولایه‌نه‌ى دێرینى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستان و بایه‌خدان و چۆنیه‌تیى په‌ره‌پێدانى زیاتر به هه‌موو بواره‌كانى په‌یوه‌ندیى ئابوورى و وزه و ژێرخان به شێوه‌یه‌كى گشتى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان هه‌ردوولا له‌م بوارانه‌دا، تاوتوێ كرا. هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر ڕه‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و شه‌ڕى دژى تیرۆر به‌تایبه‌تى.
به‌ڕێز "قاسمى" له‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان وه‌زیرانى سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه و پێكه‌وه له چۆنیه‌تیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ژێرخاندا، ده‌كۆڵنه‌وه.
