به‌ریتانیا مه‌شق به سه‌ربازانی ئۆكراینا ده‌كات
كامیرۆن له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی په‌یوه‌ندیی دایه‌وه و سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ئۆكراینا و بابه‌تی په‌یوه‌ندیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا، گوتی: مانگی داهاتوو سه‌ربازانی به‌ریتانی بۆ ئۆكراینا ده‌نێرین و راهێنان و پشنیار به سه‌ربازانی ئۆكراینا ده‌ده‌ین.
له‌م چوارچێوه‌دا بابه‌ته‌كانی مه‌شقی سه‌ربازی، تاكتیكی هه‌واڵگری، لوجیستیكی و هاوكاریی پزیشكیی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌رنامه‌كه هاوكاریی چه‌ك بۆ هێزه‌كانی ئۆكراینا ناگرێته‌وه، ته‌نها مه‌شقی سه‌ربازیی ده‌بێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه رووسیا وه‌ك هاوبه‌شێكی ستراتێژی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جموجۆڵ ناكات و گوتی: به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی ئێران به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ رووسیا كار ده‌كه‌ن.
یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی ئۆكراینا دژی رووسیا نه‌وه‌ستێت ئه‌وه زیانێكی زۆری پێ ده‌گات، به‌پێچه‌وانه‌وه وڵاتانی باڵتیك و مۆلدۆڤاش ده‌كاته ئامانج.
