پەرلەمانی ژاپۆن بانگهێشتی شاندێکی هەرێمی کوردستانی کرد
پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا (سیروان سیرینی) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، بڕیارە 27 ئەم مانگە لەسەر بانگهێشتی فەرمی پەرلەمانی ژاپۆن، شاندێكی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتووە، لە (سیروان سیرینی) ئەندام پەرلەمانی عێراق و (ئومێد خۆشناو) سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتیی لە پەرلەمانی كوردستان ، (د.سیروان زەهاوی) ڕاوێژكاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی ژاپۆن دەكەن.
مەبەست لەسەردانەكەیش، بۆ پتەوكردنی پێوەندی سیاسی و ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ژاپۆنە، لە ڕابردوودا حكوومەتی ژاپۆن لە ڕووی ئابووری كوردستان و بیناسازی هاوكارییەكی باشی هەرێمی کردووە.
