خەرج و داھاتی نەوتی ھەرێم لە ٢٠٠٧ـەوە تا ٢٠١٤.. شەفافانە داتاکان خراونەتە ڕوو
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سیاسەتی نەوتی ھەرێمی کوردستان، بە کردەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دەستی پێکردووە؛ لەوەتییاسا ژمارە ٢٧ـەکەی نەوتوگاز لە ھەرێمی کوردستان دەرچووە، کۆمپانیاکانی بواری نەوتوگاز ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە، بۆ دۆزینەوەی نەوت؛ خەرج و داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە تا ٢٠١٣ ئا وەها بووە:
داهاتی پەتی ٢٠٠٧ـ٢٠١٣
فرۆشی نەوتی خاو و بەرهەمەكانی
شیرینیی گرێبەستەكانی نەوت
هیتر (داهاتی جۆراوجور)
٤٩٠٠٠٥٣٥٣٧$
٣٨٤٥٨٩٣٦٩٣ $
٧٣٩٩٨٧٤٣٧ $
کۆداهات
٩٧١٤٣٣١٨٦١ $
خەرجی پەتی ٢٠٠٧ــ٢٠١٣
پاڵاوتن و پشتگیریی لۆجستیکی
پارەی دراو به كۆمپانیا نەوتییه نیودەوڵەتییەكان
ئاسایش (هیزی پاراستنی نەوتەڵانەکان)
خەرجییە گشتییه هاوبەشەكان
١٤٥٣٤١٥٢٤$
٨٩٩٤٠١٩٩٨ $
٢٢١٨٢٤٣٦٩ $
٣٦٥٨٨٥٦٥٢ $
کۆخەرجییە هاوبەشەکان و بەكارخستن
٢٩٤٠٥٢٧٢٦٦٠ $
كڕینی سووتەمەنی لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە
پارەی دابینكراو بۆ وهزارهتی دارایی
پارەی دابینكراو بوو وهزارهتهكانی تری ههرێم
پارەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكانی سلێمانی
پارهی تهرخانكراو بوو پڕۆژە كانی گهرمیان
پارهی تهرخانكراو بۆ پڕۆژەكانی هەولێر
پارهی تهرخانكراو بۆ پڕۆژەكانی دهۆك
٩٩٧٠٨٦٧٧٨$
٢١٩٦١٢٣٩٧٨ $
١٣٨١٣١٦٣٥١ $
٢٩٧٦٧٨١٤٥ $
٣٥٧٨٤٦٩٣٠ $
٢٣٧١٣١٢٠٦ $
٣٨٦٣٩٩٥٧٦ $
کۆی پارهی دابینكراو بۆ پڕۆژەكان
٥٨٥٣٥٨٢٩٦٠ $
کۆخەرجییەكان (تێچووەكان)
٨٧٩٤١١٠٢٢٠ $
پوختهی خەرج و داهات (ساڵی ٢٠٠٧ــ٢٠١٣)
کۆداهات
٩٧١٤٣٣١٨٦١ $
کۆخهرج
٨٧٩٤١١٠٢٢٠ $
نەخت (ماوه) له كوتاییەکەی ساڵی ٢٠١٣دا
٩٢٠٢٢١٦٤١ $
بە هەمان شێوه داهاتێ پترۆلی كوردستان لە سالی ٢٠١٣ لەگەڵ چۆنیەتیی خەرجكردنی بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
بەشی حكوومهت له فرۆشی نهوتی نەوتەڵانەکەی بەردەڕەش
بەشی حكوومهت له فرۆشی نهوتی نەوتەڵانەکەی شێخان
به شی حكوومهت له فرۆشی نهوتی نەوتەڵانەکەی تەقتەق
بەشی حكوومهت له فرۆشی نهوتی نەوتەڵانەکەی تاوكێ
نیشتەنییەكان
نهوتی تاقیكردنەوه
بەشی حكوومهت له نهوتی نەوتەڵانەکانی تر
٤٠٦٧٩٦٩$
٦١٤٩٥٧٤ $
٢٧٥٧٧٥٦٨٠ $
٤٦٩٣٧٠٤٦٨ $
٥٢٥٨٤ $
١٤١٥٢٥٠٠ $
٩٥٦٠٩٤٤ $
کۆفرۆشە ناوخۆییەکەی نهوتی خاو
٧٧٩١٢٩٧١٩ $
بەنزین
دێزڵ
ڕەشەنەوت
گیروسین (نهوتی سپی)
گاز LPG
تیكەڵ + نەفتا
١٤٥٠١٥٨١٥$
١٠٣٤٤٦٥٥٦ $
٤٣٩٩٨٩٠١٩ $
٤٤٠٨٧٧٦٨ $
١٢٣١٣٢٢١ $
٤٨٤٦٠٠١٦٠ $
کۆفرۆشی بەرهەمەكان
١٢٢٩٤٥٢٥٤٠ $
کۆداهاتی گرێبەستانە (پادداشتی گرێبەستەكان؛ شیرینی)
٧٤٣٦٣٩٧٩٤ $
کۆداهاتی قەرەبووی هێزی نەوتەڵانپارێز
١٤٤٣٤٤٠٠ $
تاوانانە (سزا دارایی)
بارانە (باجی سەر تانكەرەكان)
١٤٤٧٥٣٥٢$
٤٨٨٧٧٥٤٧ $
کۆداهاتەكانی بەكارخستنی ساڵی ٢٠١٣
٢٨٣٠٠٠٩٣٥٢ $
داهاتی بەکارخستنەودەر
سوودی بانكی
وەرگرتنی پارە بۆ پڕۆژەکانی گەرمیان
فرۆشتنی پشك و بەش له وهزارهتی سامانه سروشتییەکاندا
گێڕانەوهی پارهی زێدەوەرگیراو (داهاتی دی)
فرۆشتنی کەلوپەلی نەوتوگاز (داهاتی دی)
٤٠٥٣٧٣٦$
٥٠٠٠٠٠٠٠ $
٥٨٧٨٤٧ $
٣٥١٣٤٢٩ $
٢٥٢٥٠٠ $
کۆداهاتی بەدەر لە بەكارخستن
٥٨٤٠٧٥١٢ $
کۆداهاتی ساڵی ٢٠١٣
٢٨٨٨٤١٦٨٦٣ $
خهرجی و تێچوو (ساڵی ٢٠١٣)
پارهی تهرخانكراو بۆ وهزارهتەكانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان
هەقی ڕاوێژدەرانی فەرمانگهی هەماهەنگی و بەدواداچوون
قەرزی بچووك بۆ ڕیكخراوی (ئایندهی گەش)
گەشەپێدانی دووزخورماتوو
پڕۆژه كشتوكاڵییەكان (وهزارهتی كشتوکاڵ)
ڕێگهی ڕۆڤیا ــ هەولێر (وهزارهتی ئاوەدانكردنەوه)
ئاوڕاکێشان بۆ قوتابخانەكان (وهزارهتی پەروەرده)
كورسی و میز بۆ قوتابخانەكان (وهزارهتی پەروەردە)
ئامۆژگای ڕاهینانی ماموستایان (وهزارهتی پەروەردە)
نۆژەنكردنەوهی تۆڕی كارەبا (وهزارهتی پەروەردە)
قەرەبووكردنەوهی زیانمەندانی شەڕی ناوخۆ
پشتیوانیكردنی بانكەكان (وهزارهتی دارایی)
چارەسەرکردنی نەخۆشی تەلاسیما و مێشك
دابینكردنی نەخۆشکێش (ئامبولانس) بۆ وهزارهتی تەندروستی
نۆژەنكردنەوهی نەخۆشخانەكان (وهزارهتی تەندروستی)
تەجهیزاتی گەنجینهی پزیشكی (وهزارهتی تەندروستی)
ڕاهێنانەوەی پەرستاران (وهزارهتی تەندروستی)
پڕۆژە جیاجیاكانی (وهزارهتی تەندروستی)
زانکۆی ئەمەریکایی له دهۆك (وهزارهتی خوێندنی باڵا)
زانکۆ ئەمەریکاییەکەی سلێمانی (وهزارهتی خوێندنی باڵا)
زانکۆی سلێمانی (وهزارهتی خوێندنی باڵا)
پڕۆژەكانی خوێندنی دکتۆرا (وهزارهتی خوێندنی باڵا)
زانکۆی سەڵاحەددین (وهزارهتی خوێندنی باڵا)
ڕێگەی باشماخ له پێنجوێن (وهزارهتی ئاوهدانكرنهوه)
ڕێگەی خانڕۆستەم له سەنگاو (وهزارهتی ئاوەدانكردنەوە)
ئاسایشی سنووری كهرکووک (وهزارهتی ناوخۆ)
هەڵسهنگاندنی کاریگەرییەکانی سەر ژینگە (ناوخۆ)
ئاسایشی چالاكییه مەدەنییەكان (وهزارهتی ناوخۆ)
دابینكردنی بزوێنەری ئاگركوژاندنەوه (وهزارهتی ناوخۆ)
دروستكردنی بنكەی ئاگركوژاندنەوه (وهزارهتی ناوخۆ)
دابینكردنی کۆپتەر (وهزارهتی ناوخۆ)
بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەهێشتنی توندوتیژی لە ئافرەت (ناوخۆ)
ئاوارەكانی سووریا (وهزارهتی ناوخۆ)
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی چالاكییه مەدەنییەکان (ناوخۆ)
دابینكردنی ترۆمبێل (وهزارهتی داد)
پڕۆژە جیاجیاكانی (وهزارهتی داد)
كەمپێنی بیكاریی گەنجان (وهزارهتی كار و کۆمەڵایەتی)
پڕۆژە جیاجیاكانی (وهزارهتی كار و کۆمەڵایەتی)
پڕۆژەی نیشتەجێکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان
پشتگیری بۆ زیادكردنی مووچهی شەهید و ئەنفالكراوەكان
پڕۆژەی ئاوی ئیفراز (وهزارهتی شارەوانی)
نۆژەنكردنەوهی سەیرانەگەکان (شارەوانی)
بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو و ئیدارهی گەرمیان
قەرەبووکردنەوەی بەدەستهێنانی زەوی (شارەوانی)
خهرجییەکانی وهزارهتی پێشمەرگە
١٠٠٠٠٠٠$
٥٠٠٠٠٠٠ $
٧٠٠٠٠٠٠ $
٦٠٠٠٠٠٠٠ $
٢٠٠٠٠٠٠ $
٣٦٨٧٩٧٣ $
١٠٠٠٠٠٠٠ $
١٤٠٠٠٠٠ $
٣٠٠٠٠٠٠٠ $
١٦٩٤٩٠٤٣ $
٢٧٠٨٣٣٣٣٣
٢٠٠٠٠٠٠٠ $
٥٩٠٤٠٠٥ $
١٠٠٠٠٠٠٠ $
١٠٠٠٠٠٠٠ $
١٠٠٨١٦٠ $
٩٢٠٠٠٠٠ $
٣٠٠٠٠٠٠٠ $
٦٣٨٠٥١٩٠ $
٤٤٣٢٤٤١٦ $
٦٠٠٠٠٠٠ $
٢٠٠٠٠٠٠٠ $
٣٥٣٢٣٨٠٢ $
٣٥٠٠٠٠٠٠ $
٢٥٠٠٠٠٠ $
١٣١٨٧٥٣ $
٢٠٤٢٢٧٥ $
٤٧٢٧٧٧٤٧ $
١٨٠٨٢٤٢٢ $
١٣٦٠٠٠٠٠ $
٢٠٠٠٠٠٠ $
١٠٠٠٠٠٠٠ $
٩٢٧٥٣٤٢ $
٦٠٠٠٠٠٠ $
١٧٢٦٢٤٠٥ $
٢٦٨٥٠٠٠ $
٤١٣٠٤٦٥ $
٤٢٦٥٢٤٦٩ $
٩١٦٦٦٦٦٧ $
٢٩١٩٢٥٤٠ $
٥٠٠٠٠٠٠ $
٧٥٦٩٣٨٦ $
٣٥٠٠٠٠٠٠ $
٥٠٠٠٠٠٠ $
تێچووەكانی سووتهمەنیی (دیزڵ) بۆ كهرکووک (دارایی)
١٠٠٠٠٠٠٠٠٠
كۆی ئەو پارهیەی به وهزارهتەكانی حكوومهتی ههرێم دراوە
٢١٤٥٢٩١٤٥٦ $
خهرجی پڕۆژەكانی پارێزگاكان
پڕۆژەی ئاوی دهۆك
فڕگەی دهۆك
گەشەپێدانی شنگال
پڕۆژە بچووكەكانی دهۆك
١٢٨٢٦٤٩٧$
٨٠٠٠٠٠٠٠ $
٤٠٠٠٠٠٠٠ $
١٠٠٠٠٠٠٠ $
کۆخهرجییەكانی پارێزگای دهۆك
١٤٢٢٦٤٩٧٨ $
نووسینگهی سهرۆکایەتیی پارێزگای هەولێر
پڕۆژە جیاجیاكانی ههولێر
٥٠٠٠٠٠٠٠$
١٦٩٢٩٦٨٦ $
کۆخهرجییەكانی پارێزگای ههولێر
٦٦٩٢٩٦٨٦ $
پڕۆژە تایبەتییەكانی گهرمیان قۆناغی ٢
پڕۆژە تایبەتییەكانی گهرمیان قۆناغی ٣
١٢٧٨٤٦٩٣٠$
٥٠٠٠٠٠٠٠ $
خهرجییەكانی ئیدارهی گهرمیان
١٧٧٨٤٦٩٣٠ $
پڕۆژە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی
گەشەپێدانی هەڵەبجە
٤٧٠٥٢١٤٥$
٥٠٠٠٠٠٠٠ $
خهرجییەكانی پارێزگای سلێمانی
٩٧٠٥٢١٤٥ $
کۆخهرجی پارێزگاكان ٤٨٤٠٩٣٧٣٩ $
خهرجی كڕینی سووتەمهنی بۆ بهكاربردنی ناوخۆ
گیروسین
دیزڵ
دیزڵ بۆ بەرهەمگەکانی كارەبا
بەنزین
١٦٤٩٦٦٩٩٣$
٢٠٨٦٣٦٨٢٩ $
١٢٥٨٣٣٣٣٣ $
٨٧٤٥٠٣٩١ $
کۆخهرجییەكانی سووتەمهنی
٥٨٦٨٨٧٥٤٦ $
کۆخهرجییە تهرخانكراوەکانی ساڵی ٢٠١٣
خهرجیی وهزارهتەكانی حكوومهتی ههرێم
٢١٤٥٢٩١٥٤٦ $
خهرجیی پڕۆژەكانی پارێزگاكان
٤٨٤٠٩٣٧٣٩ $
خهرجیی سووتەمهنی
٥٨٦٨٨٧٥٤٦ $
کۆخهرجیی
٣٢١٦٢٧٢٨٤٩ $
کۆداهات
٢٨٨٨٤١٦٨٦٣ $
كورتهێنان (عجز)
٣٢٧٨٥٥٩٨٦ــ $
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، لە ساڵی ٢٠١٤ بەغدا زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان هێنا کە پێویستە ڕۆژانە چوارسەدھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات، بۆ ئەوەی بەشەبوودجە ١٧%ـەکەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات، کە لەو کاتە ھەرێمی کوردستان تەنیا توانای بەرھەمھێنانی ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوتی ھەبوو، کە ١٥٠ ھەزاری بۆ پێداویستیی ناوخۆیی وەکو بەنزین و گازوایل و، نەوتیسپی و، دابینکردنی کارەبا و سەدھەزار بەرمیل دەمایەوە؛ عێراق بەم ڕێژەیە ڕازی نەبوو، بۆیە بەشەبوودجەی ھەرێمی کوردستانی بڕی، بەم جۆرە قەیرانی دارایی لە ھەرێمی کوردستان سەری هەڵدا. لە بەرواری ٢٢/٥/٢٠١٤ لوولەنەوتەکەی ھەرێمی کوردستان بەرەو تورکیا تەواو بوو؛ بەپێی ڕێککەوتنێک لەگەڵ تورکیادا، دەست کرا بە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، کە ڕۆژانە ١٢٠، ١٥٠هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشرا، دواتر زیادی کرا، بوو بە ٣٥٠ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا و، ئێستا گەیشتووەتە ٤٠٠ هەتا ٤٥٠ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، لێرە پرسیارەکە ئەوەیە لە مانگی یەکەوە تاوەکو مانگی ١١ـی پار، ئەو نەوتەی دەفرۆشرا پارەکەی بەشی مووچەی فەرمانبەرانی دەکرد؟ بێگومان نەخێر، ھەر بۆیە مووچە دوا دەکەوێت بۆ نموونە ئەگەر ڕۆژانە ٢٠٠ھەزار بەرمیل نەوت بە ٩٠ دۆلار حیساب بکەین کە ھەرێم لەو نرخە هەرزانتر فرۆشتوویەتی، سەرەڕای ئەوەی لە مانگی ئەیلوولی ڕابردوو نرخی نەوت دابەزیوە تاوەکو گەیشتووەتە ٤٠دۆلار. جگە لەوەش ئەگەر ھەرێمی کوردستان بە سی ڕۆژ ٢٠٠ھەزار بەرمیلە نەوتی بە بەرمیلێ ٩٠ دۆلار دابێت، دەکاتە ٥٤٠ملیۆن دۆلار، ٣٠% تێچووی بەرھەمھێنانی نەوتە ٣٧٨ملیۆن دۆلار و، ئەگەر داھاتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانیش حیساب بکەین، بە زیادەوە ئەگەر ١٠٠ملیۆن دۆلار بێت، ئەمەیش دوای گرانکردنی نرخی بەنزین کۆی داھاتی ھەرێم دەگاتە ٤٧٨ملیۆن دۆلار مانگانە، کە ھەرێم تەنیا بۆ مووچەی مانگانە پێویستی بە ٧١١ملیۆن دۆلارە. بۆ دابینکردنی کارەبا پێویستی بە ٣٣٤ملیۆن دۆلارە و، بۆ شەڕی داعش و، پاراستنی ١٠٥٠ (کم) سنووری خۆی پێویستی بە ١٢٧ملیۆن دۆلارە و، خزمەتکردنی یەک ملیۆن ئاوارە پێویستی بە ٩٣ملیۆن دۆلارە، بۆیە ئەگەر حکوومەت تەنیا ئەمە بکات بێ ئەوەی ھیچ کارێک بکات، مانگانە پێویستی بە ملیارێکو٢٦٥ملیۆن دۆلار ھەیە ئەمە لە کاتێکدایە کۆی داھاتی ھەرێم ٤٧٨ملیۆن دۆلارە.
گوتیشی، زۆر جار باس لەوە دەکرا کە لە ساڵی ٢٠١٥ ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەکی دارایی نامێنێت و، نەوت پێداویستیی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، ڕاستە ئێستا ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٤٥٠ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ئەگەر شەڕی داعش نەبایە پلانی کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ھەبوو لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ـدا ڕۆژانە نزیکەی ٥٥٠ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بکات و، جگە لەوەش نرخی نەوت لە ١٠٥ دۆلارەوە بوو بە ٤١ دۆلار، کە زۆر کاری کردە سەر پلانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان؛ خۆی ئەگەر ئەو دوو ھۆکارە نەبایە ئێستا ڕەوشی ئابووری زۆر باشتر دەبوو، چونکە بەم جۆرە حیساب دەکرا ٥٥٠ھەزار بەرمیل لە ٣٠ ڕۆژدا بە لای کەمەوە ٨٠ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک، ملیارێکو٣٢٠ملیۆن دۆلار و، ١٥٠ملیۆن دۆلار داھاتی ناوخۆ دەیکردە ملیارێکو٥٠٠ملیۆن دۆلار بەو بڕە پارەیە ھیچ کێشەیەکی دارییمان نەدەما و، مووچەیش لەکاتی خۆیدا دەدرا و، کێشەی کارەبا و، وەبەرھێنەر و، بەڵێندرانیش چارە دەکرا.
(دڵشاد شەعبان) کە ھاوکات ئەندامی لیژنەی داراییە ڕایشیگەیاند، دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و، بەغدا لە ساڵی ٢٠١٥ پابەند بوو بەوەی ڕۆژانە ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوت لەو ڕێژەی کە بەرھەمی دەھێنێت، بەرامبەر بوودجە ١٧%ـەکەی؛ ئەمەیش لە مانگی ١٢ بە ١٥٠ھەزار بەرمیل و، لە سەرەتای ساڵی نوێشەوە ڕۆژانە ٢٥٠ھەزار بەرمیل نەوت، ئەمەیش باری ھەرێمی کوردستانی گرانتر کرد، ئاخر دەبا ئەو قەرزەی لە کۆمپانیاکانی نەوتی کردووە، بە نەوت بیداتەوە، کەچی هێشتا ھەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ١١ و ١٢ـیشی دابین نەکردووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق ئەو ڕێککەوتنەی جێبەجێ کردبا ئێستا ھەرێم کێشەی نەدەما و، چارەیەکیشی بۆ قەرزەکانی خۆی دەدۆزییەوە.
جەختیشی کردەوە کە، ھەرێمی کوردستان داوای لە بەغدا کرد ھەر سێ مانگ جارێک تێکڕای نەوتی بۆ حیساب بکرێت نەک ڕۆژانە؛ بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ١١ و ١٢ـی فەرمانبەران دابین بکات، سەرەتا عێراق ڕازی بوو، پاشان لەناکاو پەشیمان بووەوە، چونکە سەرۆکوەزیران باسی لەوە کرد ئەگەر ڕۆژانە ٥٥٠ھەزاریش ڕەوانە بکەن یەک فلستان پێ نادەین! چونکە خەزێنە پارەی تێدا نییە و، هەڵشکاوین!
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، مەترسییەکی دیکە لە ڕووی ئابوورییەوە بەپێی ئەو خشتەیە لە خوارەوە ڕوون کراوەتەوە، سەرچاوە داھاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٤ ئاشکرا دەکەین، لەگەڵ خەرجییەکان و، ئەو قەرزەی لە بانکە ئەھلییەکان کراوە، کە بۆ زانیاری ئەو ژمارانە باوەڕپێکراون لە وەزارەتی سامانەسروشتیەکان ودارایی وەرگیراون، کە بەم جۆرەیە:
خشتهی داهاتی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠١٤ـدا
ز
جۆری داهات
به دۆلار $
١
تەمویلی وهزارهتی دارایی له لایەن وهزارهتی سامانه سروشتییەكانەوه (داهاتی نەوت)
٣٣٦٣٣٣٢٥٠٠ $
٢
تهمویلی حكوومهتی ناوەند (بەغدا)
١٩٠٠٠٠٠٠٠٠ $
٣
داهاتی ناوخۆ
١٤٣٢٣٧٣٣٣٠ $
كۆی گشتی
٦٦٩٥٧٠٥٨٣٠ $
داهاتی خەمڵێنراو لە مانگی ١٢/٢٠١٤ـدا
١٢٤٩١١٦٦٧ $
كۆداهاتی ههرێم لە ساڵی ٢٠١٤ـدا
٦٨٢٠٦١٧٤٩٧ $
خشتهی شیكردنەوهی خهرجی بەكارخستن و وەبەرهێنان
ناوەرۆك
خهرجی فعلی
خهرجیی بەكارخستن
١٠٦٢٨٥٣٦٧٠٠$
خهرجیی وەبەرهێنان
١١٩٩٨٥٩١٧٠ $
خهرجیی پەرەپێدانی پارێزگاكان
٤١٧٩٥٠٨٣٣$
كۆخهرجی
١٢٢٤٦٣٤٦٧٠٠$
خشتهی ڕوونكردنەوهی قەرزی نەخت (سیولە)ی بانكەكان له لای حكوومهت
بابەت
بره پاره به دولار $
نەختی بانكه ئەهلییەكان لای لقی ههولێری بانكی ناوەندی
٤٧٠٦٦٦٦٦٧٠ $
نەختی بانكه ئەهلییەكان لای لقی سلێمانیی بانكی ناوەندی
٢٠٣٩١٦٦٦٧٠ $
نەختی بانكه بازرگانییەكان كه پێك هاتوون له وەدائعی (حیسابی سووبەر (تەوفیر)، حیساب ڕەوەنی خەڵک، حیسابی ڕەوەنی کۆمپانیاکان)
٣٩٢٦٦٦٦٦٧٠ $
كۆی گشتی
١٠٦٧٢٥٠٠٠٠٠$
پۆختهی داهات و خهرجییەكانی ٢٠١٤
كۆداهاتی حكوومهتی ههرێم
٦٨٢٠٦١٧٤٩٧ $
كۆخهرجی حكوومهتی ههرێم
١٢٢٤٦٣٤٦٧٠٠$
كۆقەرزی نەختی بانكەكان
١٠٦٧٢٥٠٠٠٠٠$
كورتهێنان؛ كۆی قەرزەکانی حكوومهتی ههرێم
١٦٠٩٨٢٢٩٢١٧$
(شەعبان) ئەوەیشی خستە ڕوو، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی چارەکردنی ئەو قەیرانەدایە لەگەڵ تورکیا و بەغدا و، ھەندێک وڵاتی دۆست، دەشێ هەموومان پێکەوە ھاوکار بین بۆ ئەوەی قەیرانەکە چارە بکەین.
