داعش فڕگەی گەیارەی چۆڵ كرد

 داعش فڕگەی گەیارەی چۆڵ كرد
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە شاری مووسڵ، پیێ ڕاگەیاندین، داعش لە ترسی گیانی خۆیاندا، فڕۆكەخانەی گەیارەیان چۆڵ كرد.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ـی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "وا فڕۆكە جەنگییەكان چڕ و، بەردەوام بۆردوومانی پێگەكانی داعش دەکەن و، داعشیش لە ترسا بەرەبەرە دەکشێتەوە."

(مەموزینی) گوتیشی: "داعش ئەم سەرلەبەیانییە، لە ترسی گیانی خۆیاندا، سەرجەم چەكدارەکانیانی لە فڕگەی شارەدێی گەیارە كشاندەوە و، چۆڵی كرد."
Top