بەغدا ٦٠ ملیۆن دۆلار بۆ حەشدی شەعبی دابیندەکات و هیچ بۆ پێشمەرگە
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ى رۆژى 24ى شوباتى 2015 ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى بونیادنانەوەی هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، كه له خشته‌ى بودجه‌ى وه‌به‌رهێناندا ئاماژه‌ى پێدراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك رێنمایی ده‌ركراوه بۆ جێبه‌جێكردنى گرێبه‌سته حكومییه‌كان و بودجه‌ى ساڵى 2015 عێراق.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا داوا له وه‌زاره‌تى دارایی كراوه، كه بڕى 60 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی خەرج بکات.
كۆبوونه‌وه‌كه، كه به سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا پرۆژه‌یاسای دادگاى باڵاى ناوه‌ندی ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر دراو ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا. هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نه‌عیم عه‌بعوب ئه‌میندارى شاری به‌غداو بڕیاره‌كه‌ش ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كرا.
رووداو
