به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی داعش و ژماره‌یه‌ک چه‌کدار کوژران

به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی داعش و ژماره‌یه‌ک چه‌کدار کوژران
ته‌رمی 29 چه‌کداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ شاری موسڵ له‌ناویاندا ته‌رمی به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنى هێرشه‌کانی داعشی تێدایه‌‌.

عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند: ته‌رمی 29 چه‌کداری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌کانی موسڵ که‌ به‌ بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کان له‌ناوچه‌ی هه‌ره‌ماتی سه‌ر سنووری سوریا کوژراون که‌ زۆربه‌یان سه‌رکرده‌ی ڕێکخراوه‌که‌ن.

عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب گووتی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ته‌رمی ئه‌بو حه‌فسه‌ له‌ناویاندایه‌ به‌ڕه‌گه‌ز لیبیه‌ به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنى هێرشه‌کانی داعش بووه‌.
Top