ته‌واوى گونده‌كانى كۆبانێ له تیرۆریستانی داعش پاككرانه‌وه
له‌و باره‌وه نه‌قیب ڕه‌مه‌زان محه‌مه‌د ئه‌فسه‌ر له هێزى پێشمه‌رگه به كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند كه له پێشڕه‌ویه‌كانى دوێنێ و ئه‌مڕۆ ، توانرا ته‌واوى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى كۆبانێ له لایه‌ن شه‌ڕڤانانى كورد به هاوكارى هێزى پێشمه‌رگه ، له ژێر ده‌ستى تیرۆریستانى داعش ئازاد بكرێن.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هێزى پێشمه‌رگه ڕاشیگه‌یاند كه ژماره‌ى ته‌واوى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى شارى كۆبانێ ، ژماره‌یان 376 گونده ئێستا ، هه‌موویان كۆنتڕۆڵ كراونه‌ته‌وه.
نه‌قیب ڕه‌مه‌زان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه تۆپخانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له بۆردومانكردنى بنكه و مۆڵگاكانى تیرۆریستانى داعش له هه‌ر شوێنێك هه‌بن، ئه‌و ئه‌فسه‌رى هێزه‌ى پێشمه‌رگه ڕوونیشیكرده‌وه كه ئێستا ته‌نیا ڕێگه‌ى ستراتیژى ته‌ل ئه‌بیه‌ز ماوه‌ته‌وه كه كۆنتڕۆڵ بكرێت و هه‌روه‌ها له به‌شى ڕۆژهه‌ڵات تیرۆریستانى داعش كارگه‌ى چیمه‌نتۆى لافارجیان ته‌قانده‌وه، چونكه تێیدا گه‌مارۆدراوبوون.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگیه‌كانى هاوپه‌یمانان كرد ، بۆ چه‌ند ئامانجێكى ده‌وروبه‌رى شارى كۆبانێ. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هاووڵاتیانی گونده‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
