نابێت سیناریۆی حكوومه‌تی پێشووی عێراق دووباره ببێته‌وه ده‌بێت پەرلە‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت
(د. ئه‌شواق جاف) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نَی نوینه‌رانی عێراق بە ماڵپه‌ری فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "با حكوومه‌تی به‌غدایش بڵێت پاره‌ی نەختی نییه، وه‌كو ئه‌ندام پەرلە‌مانێك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوام كردووه سه‌رۆكی پەرلە‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بێت له به‌رامبه‌ر نه‌ناردنی به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "پەرلە‌مان دوو ئه‌ركی هه‌یه؛ هەم یاسادانان، هەم چاودێری، ئێمه یاسای بوودجه‌مان په‌سه‌ند كردووە، ده‌بێت چاودێرییەکەیش بکەین؛ به‌غدا ده‌ڵێت پاره‌ی نەختی نییه، دەی با لیژنه‌یه‌ك پێك بهێنرێت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و، بزانێ ئاخۆ پاره هه‌یه یاخود نا؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆچی پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێرن، ئه‌گه‌ر نەختینە نییه بۆچی یاسای بوودجه جێبه‌جێ ناكه‌ن؛ خۆ یاسای بوودجه ڕێی داناوە بۆ پەیداکردنی پاره، بۆ نموونه قه‌رز لە دەوڵەتان یاخود قه‌رز له بانكەکانی ناوخۆ."
(د. ئه‌شواق جاف) جه‌ختیشی كرده‌وه: "نابێت حکوومەتی ئێستای عێراق، بەزمەکەی حكوومەتەکەی پێشوو بە فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگێڕێت ".
