سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە
لە كۆبوونەوەیەكدا بە وردی ڕەوشی بەرەکانی ڕووبەرووبوونەوە لەگەڵ تیرۆریستان خرایە بەرباس و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەرز نرخێندران. هەروەها بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا خرایە بەر باس و ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان وبەغدا بە هەنگاوێکی ئیجانی لەقەڵەم درا.
لە دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان کرایەوە و بەڕێزەوە باسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان کرا و تەئکیدیش کرایەوە کە بارودۆخی ئێستا کاتییە و کوردستان بە سەربەرزییەوە ئەم دۆخەی ئێستا تێدەپەڕێنێت.
